بەرھەم ساڵح، لەتویتێکدا لەتویتەری فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەلێت: "کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تۆماری (ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری) پەسەندکرد، بەھیوای بەدیھێنانی حوکمڕانی باش و دادپەروەر بۆخزمەتی ھاوڵاتیان".
هاوکات لەگەڵ پەیامەکەیدا، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیستیمانی کوردستان، وێنەی لۆگۆی قەوارەکەی بڵاو کردووەتەوە.
بەرھەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ماوەیەکە کارەکانی لەنێو یەکێتیدا ھەڵپەساردووە و ڕۆژی شەممە 16/9/2017، چەند ڕاسپێردراوێکی بە مەبەستی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییە تازەکەی ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کرد. دواتریش کەریم بەحری، بە ناوی قەوارەکەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دوای پەسەندکردنی قەوارەکەیان، بەرھەم ساڵح پەیامێکی دەبێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە