شنیار ئەنوەر هاوسەری سەرکەوت شەمس سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی، رەخنە لە ئارام ئەحمەد دەگرێت لەسەرئەوەی کە بە نهێنی لە هۆلەنداوە، گەڕاوتەوەوە بۆ کوردستان.
شنیار ئەنوەر بە بێ ئەوەی ناوی ئارام ئەحمەد بێنێت دەڵێت "کابرایەک ھەیە، لە پشتی کۆمپیوتەرەوە دانیشتوە ھەژدە بە زەربی ھەژدە قسە ئەکات، بەڵام لە کوردستان ناوێرێت بە جادەی ئیسکان یان جادەی مەولەوی پیاسەیەک بکات، ئێستا ئەزانن ئازایەتی یانی چی؟!".
هەروەها دەڵێت "بۆ کارئاسانی، کابرا بەنھێنی یەتە کوردستان و بەنھێنی ئەرواتەوەو خۆشی لێبۆتە قارەمان".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئارام ئەحمەد رایگەیاند بە نهێنی گەڕاوەتەوە کوردستان.
لەم ڤیدیۆیدا دەتوانیت گوێ لە قسەکانی ئارانم ئەحمەد بگریت لەسەر ئەوەی کە بە نهێنی گەڕاوەتەوە.
......
دوای گەڕانەوەی ئارام ئەحمەد بۆ هۆلەندا لە هەندێک پەیجەوە هێرشی کرایە سەرو تۆمەتباریان کرد کە بەرپرسیکی ئەمنی سلێمانی هێناویەتەوە بەلام خۆی رەتی کردەوە.
ئارام ئەحمەد پەیجەکانی شاسوار عەبدولواحیدی تۆمەتبار کرد بەو قسانە. لە ڤیدیۆیەکدا دەڵیت کە سەرکەوت شەمس سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی، کەسێکی راسپیردراوی پاراستنی پارتیە لەناو نەوەی نوێ.
.....
دواتر شنیار ئەنوەر لە پۆستێکی تردا رەخنە لە لاینگرانی گۆران دەگرێت، ئەمەش دوای وتەکانی تری ئارام ئەحمەد لەسەر شاسوار و سەرکەوت شەمس.
شنیار نوسیویەتی "کاتی خۆی کە گۆران دروست بو ، ھاورێیەکم وتی شنیار گیان دەنگ نەدەیت بە گۆران. کاک نەوشیروانی لێ دەربچێت کۆمەلێک داماو بێ مەعریفە دوای گۆران کەوتون ، بەلام گۆرانەکان سەلماندیان کە چەند بێ مەعریفەو داماون.دوای ھەشت سال نەیانتوانی کۆمەلێک گەنج پەروەردە بکەن".
هەروەها دەڵێت "گۆران و یەکێتی و پارتی یەک ئەقلن لەژێر سێ ناوی جیاوازدا".
شنیار ئەنوەر پێشتر لە کۆنگرەی نەوەی نویدا خۆی کاندید کردبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی نەوەی نوێ
لەم ڤیدیۆیەدا زنایاری زیاتر بزانە لەسەر خۆکاندیدکردنی شنیار

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە