هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ بەنهێنی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە هاوەڵی هێرۆ ئیبراهیم سەردانەکەی ئەنجام داوە.
سپی زانیوویەتی سەردانەکەی هێرۆ ئیبراهیم بۆ لای بارزانی بەمەبەستی پرسی ریفراندۆم بووە، لەو دیدارەی نێوان هەردوولادا وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوا لە بارزانی دەکات ریفراندۆم دوا بخات.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێیوایە کە " ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم کاتەدا مەترسی گەورەی زۆری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لەبارزانی دەکات دوای بخات".
ئەمەش دوای ئەوە هات عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر هەرێمی کوردستان لە عێراق جیابێتەوە، پێداچوونەوە بە سەرجەم رێککەوتننامەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە ئێمە رێککەوتنمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە لەچوارچێوەی وڵاتی عێراق. بەگوتەی شەمخانی، یەکێک لەو رێککەوتنانە لەبواری دەروازە سنوورییەکانە و ئەگەر هەرێمی کوردستان لە عێراق جیابێتەوە، بەواتای داخستنی سەرجەم دەروازە و رێڕەوە سنوورییەکانە.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران داوا لە بەرپرسانی باشووری کوردستان دەکات، پێداچوونەوە بە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیدا بکەن و دەڵێت ، دژایەتی دراوسێکانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی، دۆخێکی ئاڵۆز و دژوار بۆ کوردستان دێنیتە ئاراوە دوای گشتپرسی.
شەمخانی هەروەها دەڵێت ئەگەر گشتپرسی بکرێت وڵاتەکەی هەنگاوی جیاواز لە ساڵانی رابردوو بۆ کردنە ئامانج و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە