لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بڵاویکردەوە، ئامانج لەو کارەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پارتی ئەوەیە کە خەڵکی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بۆ دۆخی شەڕێ ناوخۆ ڕابکێشن بۆ ئەوەی باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی پارتی بگۆڕێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی هاتووە "به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان قوربانیی بۆ ده‌ده‌ن، خه‌ریكه بچوك ده‌كرێته‌وه وه‌ك كایه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌ناوی به‌رگری له "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی"، هه‌موو جۆره هێرش و تۆمه‌تێك، روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پارته سیاسییه‌كان و به‌م دواییه‌ش روبه‌ڕوی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان كراوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كاروانی شه‌هیدانه له‌رێگه‌ی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنوسین دا. له‌م دوایەشدا، كه به‌مه‌به‌ست رێكخراوه بۆ ونكردنی راستیی رووداوه‌كان، ته‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كادرانی پێشكه‌وتوو و ته‌نانه‌ت كوڕی یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانس كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه كراونه‌ته ئامانجی تانه و ته‌شه‌ر".
هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە " ئه‌م هه‌وڵه‌ی پاراستن بۆ ئه‌وه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی و خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ دۆخی شه‌ڕی ناوخۆ رابكێشرێن به‌و هیوایه‌ی، باڵانسی هێز له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی پارتی بگۆڕدرێت".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی هاتووە "به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبونی كه‌ركوك، لاهور شێخ جه‌نگی به هه‌موو توانای ده‌زگای دژه تیرۆرەوە، رووی كردۆته شاری كه‌ركوك له‌پێناو ئه‌وه‌ی رێبگرێت له هه‌ر ده‌ست و پیلانێكی چه‌په‌ڵ گه‌ر بیانه‌وێت به دروستكردنی ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی و ره‌وانه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ناوشاری كه‌ركوك، خوێن و قه‌یران روبه‌ڕوی ناوچه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه تا ده‌ستبه‌رداری كوردستانه‌كه‌مان بین".
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلول ئاڵا تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاڵا تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی " وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگی دەزانین لە کوردستان بەگشتی و لەکەرکوک ناوچە دابراوەکان بەتایبەتی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ کاتێکی لەبارتر دوابخرێت تا هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی ئەم مافە رەوایە لە ناوخۆ و دەرەوە مسۆگەر بکرێ".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاڵا تاڵەبانی ئەو داوایەیان لە هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکوک و دوورخستنەوەیان لە هەموو مەترسی و هەڕەشەیەک و پاراستنی پێوەژیان لە شارەکە، هەروەها بە هەند وەرگرتنی و بۆچوونی ووڵاتانی ئیقلیمی و بەتایبەتر رای نەتەوەیەکگرتوەکان و ووڵاتە زلهێزەکان و بۆ لەدەست نەدانی پشتیوانانیان.
ئەوە لە کاتێکدایە بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی پارتی لەسەر ڕیفراندۆم لێدوانی دژبەیەک دەدەن و پارتی دەڵێت، ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
مەلا بەختیار بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ڕایگەیاند، لەگەڵ قبوڵکردنى بەدیلى پێشنیازکراوى نەتەوەیەكگرتووەكان و زلهێزەکاندان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم و ئەو هەڵوێستەشیان بە بارزانی و پارتی وتووە.
هاوکات چەند سەرکردەیەکى یەکێتی بۆ ئێن ئاڕ تى پشتڕاستیان کردەوە، ئەوەى بافڵ تاڵەبانى لەسەر دواخستنى ڕیفراندۆم بڵاویکردووەتەوە ڕاستە و پارتى و یەکێتى ڕێککەوتوون لەسەر پەسەندکردنى پێشنیازەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى زلهێز بۆ دواخستنى ڕیفراندۆم، بەڵام پارتى لەوە نیگەران بووە کە پێش ئەوەى بابەتەکە لەلایەن بارزانى و ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆمە ڕابگەیەنرێت، لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ئاشکراکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە