چەند تێبینیەک لەسەر ئەم بابەتە
هاوڵاتیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای لێکردین کە وتەکانی لەسەر شاسوارعەبدولواحید بلاوبکەینەوە، ئێمەش بڕیارمان دا لەسەر ىلاوکردنەوەی لەبەر ئەم خاڵانە.
1. لە روانگەی بڕوابونمان بە بۆچونی ئازادو جیاواز
2. ئەمە تەنها نوسینیک یان بابەتێک نیە کەس بەرپرسیارێتی هەلنەگرێ، بۆیە کەسەکە خۆی قسە دەکات و بەرپرسیارێتیەکەش لە ئەستۆی خۆیدایە.
3. بۆچونەکانی هیج پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نیەو خۆی لێی بەرپرسە.
4. بۆیە بلاومان کردەوە کە دەرفەتێک بدەین بە کوردانی رۆژهەلات قسەی خۆیان هەبێ.
5. ئەم بەرێزە پێشبینی دەکات هەندێ شت روبدات ئەگەر قسەکانی نەیەتە دی ئەوە پێچەوانەکەی دەسەلمێنیت و واتە راست نیە، بەلام ئەگەر هاتە دی ئەوە دیار راستی لە قسەکانیدا هەیە.
6. بەشیک لە قسەکانی ئەم بەرێزە رەنگە زیاتر لەژێر سایکۆلۆژیی ئەوە بێ کە کوردی باشور چۆن بە سەدام پەست بوون، یان کوردی باکور بە تورکیاو ئۆردۆغان، ئەم بەرێزەش رەنگە لەژێر سایکۆلۆژیی دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بێ و بەشیک لە قسەکانی لەو چوارچیوەیەدا بی کە بڵی ئیران جاشی هەیە لە باشوور، ئەم جۆرە سایکۆلۆژیایە کە لای تاکی کورد دروست دەبیت بەرامبەر بەو دەولەتەی تێیدا دەژی ئاساییە، بەلام نابێ کار بکاتە سەر ئەوەی لە حەقیقەتی بابەتەکە دورمان بخاتەوە.
7. خوینەر دەتوانیت وەکو حەقیقەتی رەها سەیری بابەتەکە نەکات، بەڵکو خوێندنەوە بۆ قسەکانی بکات و پاشان بریار بدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە