دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الأحد، 24 سبتمبر 2017

قاسم سلێمانی لە کەرکوکە

نتيجة بحث الصور عن قاسم سليمانيپەیامنێری ئاژانسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بە یاوەریی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هەوڵی رێگەگرتن لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کەرکووک دەدەن.

عەلی جوانمەردی، پەیامنێری بەشی فارسیی ئاژانسی دەنگی ئەمریکا، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە زاری ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە کە دەڵێت نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بڵاوی کردەوە: ”ڕۆژی شەممە 23/9/2017، قاسم سولەیمانی بە فەرماندەیی گرووپێکی فەرماندەکانی سوپای پاسداران، لەگەڵ مەلا بەختیار، پاڤڵ تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، قادر عەزیز و ئاسۆ ئەڵمانی، چوونەتە کەرکووک و هەوڵی ڕێگەگرتنیان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لەو پارێزگایە داوە“.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە چوارچێوەی هەوڵەکەدا، بە نیازبوون سەندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک کۆبکەنەوە، بەڵام نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک ڕووبەڕوویان بووەتەوە و ئەمەی قەبوڵ نەکردووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەشی بەوە داوە کە سەرکردەکانی یەکێتی بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، سەدان کەسیان لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ڕەوانەی کەرکووک کردووە. دەشڵێت: ”قاسم سولەیمانی ئێستا لە کەرکووکە .

لە لایەکی ترەوە مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هێزێکی دژەتیرۆر هاتووەتە نێو شاری کەرکووک، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە هاتنی ئەو هێزە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆتنرۆڵکردنەوەی حەویجەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هاتووە".

ئەمەش لەکاتیکدایە پێشمەرگە بەشداری لەو شەرەدا نەکردوە، بەلام وەستا رسوڵ، بەرپرسی میحوەری باشووری كەركووك  رایگەیاند: "پێشمەرگە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەشداری دەکات و، هەر کاتێک شەڕەکە گەیشتە نزیک سنووری پێشمەرگە دەست بە شەڕ و پێشڕەوی دەکەین".

وتیشی: "بەشداریکردنی پێشمەرگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەبێت".

هاتنی قاسم سلیمانی بۆ کەرکوک هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆلکردنەوەی حەویجەو ریفراندۆمی بریارلیدراوی هەرێم.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم