ئەمڕۆ سێشەم 24ی تشرینی یەكەم، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەكەی، كۆسرەت رەسووڵ عەلی و جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی لە میحوەری باشووری كەركووك كۆبووەتەوە و ڕای گەیاندووە، عێراق سوپایەكی زەبەلاح و هێزێكی زۆری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هێنایە سەر شارەكانی كەركووك و خورماتوو و هەموو ناوچە كوردستانییەكانی تر.
ڕوونی كردۆتەوە كە پێویستە فەرماندەكانی پێشمەرگە هەموو توانای خۆیان لە رێكخستنەوەی هێزەكان و توانا سەربازییەكان بخەنەگەڕ.
"رێگەپێدراو نییە جگە لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان فەرمانی سەربازی لە هیچ كەس و لێپرسراوی هێزێكی لابەلا وەربگرن كە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا نین" كۆسرەت ڕەسووڵ لەكۆبوونەوەكەدا وای گوتووە.
ڕۆژی 16ی ئەممانگە بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی كە بە ناپاكەكان ناسراون، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان هێرشیان كردە سەر كەركووك، كۆسرەت ڕەسوول ئەوكاتە ڕای گەیاند، چەند كەسێكی لادەر و كاڵفام لە یەكێتی بە سەرشۆڕی چوونە نێو مێژووەوە و ئەو كارەیان كردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە