دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الأربعاء، 25 أكتوبر 2017

حکومەتی هەرێم بە فەرمی ئەنجامی ریفراندۆمی سڕکرد

راگەیاندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

ئەو بارودۆخە گرژ و مەترسیدارەی ڕووبەڕووی عیراق و کوردستان بۆتەوە، ھەمووان ناچار دەکات لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی مێژووییدا بین و ڕێگا نەدەین بارودۆخەکە زیاتر بەرەو شەڕ و پێکدادان بچێت لەنێوان ھێزە عیراقییەکان و پێشمەرگەدا.

پەلامار و بەریەککەوتنی ھێزەکانی عیراق و پێشمەرگە لە ١٦/١٠/٢٠١٧ـەوە تا ئەمڕۆ، زیانی بە ھەردوولا گەیاندووە، لەوانەشە ببێتە ھۆی خوێنڕشتنێکی بەردەوام و لە ئاکامیشدا تێکدانی ڕایەڵە ‌و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پێکھاتەکانی عیراق.

بێگومان شەڕ لە نێوان ھەردوولادا نابێتە ھۆی سەرکەوتنی ھیچ لایەک، بەڵکوو لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا وڵات بەرەو ھەڵدێری گشتی دەبات، بۆیە لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر گەلی کوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حکوومەت و ڕای گشتیی عیراق و جیھان دەکەین:

١- ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن و ھەموو جۆرە کردارێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان.

٢- سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عیراق ئەنجام درا.

٣- دەستپێکردنی دیالۆگی کراوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێم  و حکوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستووری عیراق.


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
            ٢٤/١٠/٢٠١٧       

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم