کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کاتژمێرێک درێژ کرایەوە.پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دەنگدان لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٧ دەستپێدەکات تا کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە.
سەرەتا کاتژمێر حەوتی سەر لە بەیانی دەنگدان تایبەت بۆ کارمەندانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و کاتژمێر هەشتی بەیانیش دەنگدانی گشتی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دەستی پێکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆوە دەستپێکردووە و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە و بریاربوو کاتژمێر ٦ ی ئێوارەش پرۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت.
لەسەر کارتی دەنگدانی ڕیفراندۆم پرسیاری ئەوە کراوە کە "ئایا دەتەوێت هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟" دەنگدەرانیش دەتوانن بە "بەڵێ" یاخود "نەخێر" دەنگبدەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە