ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لەسلێمانی تا کاتژمێر ٤ی ئیوارە (39%) بووە، هەر ئەمەش وای کردوە کۆمسیۆن کاتژمێریک وادەکەی دریژ بکاتەوە.ڕێژەی دەنگدان لە سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان بە تێپەربوونی کاتژمێر گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەپێی زانیاریەکان لە سلێمانی ڕێژەی دەنگدان نزیک بۆتەوە لە (40%).
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەمێک لەمەوبەر لە سەرچاوەکانی ناو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان هەتا کاتژمیر ٤ی ئیوارە لە هەموو کوردستاندا ملیۆنێک و 400 هەزار کەس دەنگی داوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە پارێزگای دهۆک بووە و هەولێریش لە ڕیزبەندیی دووەمە و لە سلێمانی ڕێژەکە کەمترە.
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا دەستپێکر
د و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە