بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستانجەماوەری خۆشەویستی كوردستان... دوای دووساڵ لەپەكخستنی پەرلەمانی كوردستان، واجارێكی تر هەوڵەكان بۆ بەگەرخستنەوەی پەرلەمان بەئاكام گەیشت، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتوو پێمان وابوو كە پەكخستنی پەرلەمان هەڵەیەكی گەورە و تاوانێكی گەورە بوو بەرامبەر خەلكی كوردستان وپەرلەمانتارانی كوردستان، كەدوو ساڵ پرۆسەی یاسادانان وچاودیری پەكی كەوت، ئێمە ئەمرۆ لەو سۆنگەوە بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەین كەپەرلەمان موڵكی گەلە و مولكی هیچ لایەنێكی سیاسی نیە، بۆیە لەكاتی پەكخستنیدا بەتوندی ئیدانەمان كرد.
ئێمە لیرەوە ولەناو پەرلەمانەوە خەبات بو خەڵك وماف و داواكاری خەلك دەكەین، بۆ ئەوان دەگەڕێینەوە ناو هۆڵ ولیژنەكانی پەرلەمان بەڵین دەدەین وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو كار بۆ باشتركردنی بژێوی وسووككردنی ئەركی سەرشانی هاوڵاتیانی كوردستان و گیڕانەوەی مووچە و قوتیان بكەین، هەوڵی زۆرماندا كە بەگەرخستنەوەی پەرلەمان بەتوافوق و كۆدەنگی نیشتیمانی بێتەدی و ئێستاش پێمان وایە تەوافوق و كۆدەنگی نیشتیمانی باشترین بژاردەیە بۆیە ڕێزدەگرین لە وهاوكار وهاوپیشەكانمان كەلێرە نین دەبێت هەوڵەكانمان بەردەوام بێت بۆ ڕازیكردنیان چونكە ئێمە ئەوانیش بەبراو دڵسۆزی خۆمان وخەڵك دەزانین، نابێت كۆبونەوەی ئەمرۆ كۆتایی دونیا بێت، دەبێت دەرفەت بۆ لیكگەیشتن بەكراوەیی بهێڵینەوە.
جەماوەر ی كوردستان خەباتی داهاتووی راستەقینەی ئێمە لەسەر قوتی ئێوە و كەرامەتی ئێوە و رونی وشەفافیەتی داهات وسەروەت وسامانی كوردستان دەبێت، بەڵێنتان دەدەینێ بەرگری كاری سەرسەختی ما ف و خواست وداواكاریەكانتان دەبین، دلنیاتان دەكەینەوە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو جگە لەپەرلەمانی كارا و خاوەن بڕیار بەچیدی ڕازی نابێت، وهەڵوێستی راشكاوانە وجددیمان دەبێت كاتێ خواستی ئێوە نەیەتەدی و كۆسپ ولەمپەری بۆدروست بكرێت، پەرلەمان مەیدانی خەباتی مەدەنی وبەرجەستەكردنی ئیرادەی گەلە ئێمە لەئیوەین وبەدەنگی ئێوە هاتوین، پشت بەخوا ئەو متمانە نا دۆڕێنین.
لیرەوە رایدەگەیەنین كە لەگەڵ زۆرینەی حزب ولایەنە سەرەكیەكانی كوردستانی باشوور و وفراكسیونەكانی پەرلەمانی كوردستان پیكهاتووین وبریارمان داوە كەنەخشە ریگەی داهاتوومان خەباتی بێ وچان بیت لەپیناوی ئەم رەهەندە حوكمرانی وژیاریانەدا:
یەكەم: كاراكردنەوە وئاسایی كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە دەسەڵاتی راستەقینەیەوە.
دووەم:پشتیوانی لە ریفراندۆمی گەلی كوردستان بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو سەربەخۆیی و زەمینەسازی یاسایی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بۆ سەركەوتنی پڕۆسەكە لە ڕووی یاسایی پەرلەمانی كوردستان چاودێری پڕۆسەكە بكات و دڵی هاوڵاتیان خۆش بكرێت بە باشتر كردنی موچەو دروستكردنی كۆدەنگی نیشتیمانی .
سێیەم: كوتایی هینان بە پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران و جیگیركردنی سیستمیكی هاوسەنگ بۆ موچە.
چوارەم: دامەزراندنی سندوقی كوردستان بوداهاتە نەوتی و گازیەكان كەئەركی ووردبینی وكونتروڵ وئاراستەكردنی داهاتی نەوت وگازی هەریم بەرەو بوژانەوەی ئابووری وشەفافیەت ولیپرسینەوە بگریتە ئەستو.
پێنجەم: بریاردان لەسەر سەربەخۆیی تەواوی دەسەڵاتی دادەوەری .
شەشەم: جیبەجیكردنی بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری وبێكاری.
حەوتەم: كاراكردنی دەسەڵاتی نەزاهە و بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .
هەشتەم: هەمواری یاسای هەڵبژاردن وپاراستنی مافی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵپژاردنی نوینەرانیان لە پەرلەمانی كوردستان.
نۆیەم: لیژنەی ئامادەكردنی دستوری كوردستان متمانەی پێ ببخشرێتەوە بۆ ئامادەكردنی دەستوری كوردستان.
دەیەم: هەمواركردنی یاسای سە روكایەتی هەریم ژمارە (١) ی سالی ٢٠٠٥.
سەبارەت بەو ڕێكارو بڕیارانەی لە ڕۆژانی ڕابردوو كە لەبەغدا گیرانە بەرە بەرامبەر بە كوردستان بە نەفەسی سیاسی ئاراستە كراون بۆیە ئێمە داواكارین كە دەرگای دایەلۆگ و گفتوگۆ لە نێوان دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداو كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی كراوەبێت بۆ لە یەكگەیشتن و چارەسەر و، داواكارین هەموو لایەك بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن .
لە كوتاییدا رایدەگەیەنین كە گشت ئەو رەهەندە ستراتیجانەی سەرەوە هیچ بەرژەوەندیەكی تایبەتی حیزبی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تیدا نییە جگەلە رەزامەندی خوا و به جیهینانی ئه ركی نیشتیمانی.
فراكسیۆنی یەكگرتوو
لەپەرلەمانی كوردستان
١٥ ئەیلولی ٢٠١٧
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە