شەش پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان ناکەن کەپێکهاتوون لە (قادر ڕەزگەیی، مەریەم سەمەد، ئاواز شێخ جەنگی، گەشە دارا، گۆران ئازاد و فەرهاد سەنگاوی).
هاوکات چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی داوا لە پەرلەمانتارەکانیان دەکەن بەشداری نەکەن ئەمەش دوای ئەوە هات گۆران و کۆمەڵ بەشداریکردنیان رەتکردەوە.
یەکێک لەو پەرلەمانتارانەى یەکێتى هۆکارى بەشدارینەکردنى پەرلەمانتارەکانى یەکێتى گەڕاندنەوە بۆ ئەوەى کە ئەوان پێیانوایە "ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان پارتى و یەکێتیدا ئەنجام دراوە بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان لە بەرژەوەندی خەڵکدا نییە".
هەروەها وتى "کێشەکان وەک خۆیانن و هیچیان چارەسەرنەکراون ئالیەتى جێبەجێکردن خاڵی ڕێککەوتنەکان دیار نین و میکانیزمی چارەسەرى کێشەکان دیار نین".
ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى ئەوەشى وت "تائێستا موچەى خەڵک دەستکارى نەکراوە و بەشداری نەکردنمان پەیوەندی بە لیست و قەوارەى دیکەوە نییە".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وابڕیارە ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلول کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و فراکسیۆنەکان بۆچوونی خۆیان لەو بارەیەوە ئاشکراکردووە، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە