ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ریفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی راگەیاند و وەك چاوەڕوان دەکرا رەتیدەکاتەوە.ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا دەڵێت: "ئەگەر سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئێمە ریفراندۆم ئەنجامبدرێت، مافە نێودەوڵەتییەکانمان بەرامبەر هەرێمی کوردی عێراق بەکاردێنین".
دەشڵێت: "تورکیا هەموو هێزی خۆی بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بەکاردێنێت".
هەروەها جەختدەکاتەوە "دەبێت هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردی عێراق بەدیبهێندرێن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە