بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، فوئاد مەعسوم پێشوازیی دەکات لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کە شەوی رابردو بە کۆی دەنگی ١٥ ئەندامەکەی پابەبەندبونی بەردەوامی نوێکردۆتەوە بە سەروەریی عێراق و یەکێتیی و سەلامەتیی خاکەکەی.
سەرۆک کۆماری عێراق " پێزانینی عێراقییەکانی دەربڕیوە بۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ پێکهێنانی تیمێکی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕ بە لێپێچینەوەی تاقمی داعش لەسەر تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی تری دژە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵ کوژیی کە لە عێراقدا کردونی".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "دیالۆگ بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ چارەسەرکردنی هەمو ئەو مەسەلانەی ناکۆکییان لەسەرە."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتە سەردانی بەغداد دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە