دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 23 سبتمبر 2017

یەکیتی لەسەر ریفراندۆم بوون بە دوو بەشەوە،، سبەینێ دەچن بۆلای بارزانی و دەلێن کەرکوک خۆمان خۆش

صورة ذات صلةمەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر پرسی ریفراندۆم ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەیەکی پڕ ناکۆکیدا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات‌و بەیانی لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە.

ئەمشەو ٢٢ ئەیلول مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداریپێکردنی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کەرکوک لە ریفراندۆمدا، بەپێی زانیارییەکانی سپی، دوو ڕای ناکۆک لە کۆبوونەوەکە لە ئارادابووە، هەرچی رای کۆسرەت رەسوڵ و نەجمەدین کەریم و مەلا بەختیارە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا بوون لە کەرکوک، بەڵام رەفعەت عەبدوڵا وەک بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن و نوێنەری مەڵبەندی کەرکوک دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوون لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان وجەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ناهێڵن لە کەرکوک ریفراندۆم ئەنجامبدرێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەو کۆبوونەوەیدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەگەشتوونەتە هیچ جۆرە بڕیارێک لەسەر کەرکوک، بەڵام بڕیاریاردراوە کە بەیانی شەممە لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆببنەوەو ئەو رایەی کە مەترسی لەسەر لەدەستدانی کەرکوک هەیە ئەگەر ریفراندۆمی تێدا ئەنجام بدرێت، رای خۆیان بۆ بارزانی روون بکەنەوە، کە ئەوان کەرکوک لەدەستدەدەن ئەگەر ریفراندۆم لەو شارە ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سبەی ئەگەر ئەو ئاراستەیەی ناو یەکێتی کە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا نین لە ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ بارزانی نەگەیشتنە ئەنجام، ئەگەر زۆرە ئەو گرووپەی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاندراوێک بڵاوبکەنەوەو بەراشکاوانە هەڵوێستی خۆیان دژی ریفراندۆم لە ناوچە جێناکۆکەکان رابگەیەنن.

لە سەرەتای بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەنێو یەکێتیدا دوو را هەبووە، رایەکیان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا بوون، رایەکی تریان دژی ریفراندۆم بوون لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە سەرەتای ئەم مانگەبوو زۆرینەی سەرکردایەتی بڕیاری بەشداریکردنی یەکێتی لە هەموو هەرێم و ناوچە جێناکۆکان داوە.  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم