بۆزداغ وتی پلامی خۆمان هەیە ئەگەر ئەو ریفراندۆمە دوانەخرێ بەلام جارێ ئاشکرای ناکەین ئەو هەنگاوانە چیە.
وتی ریفراندۆم کێشە و گرفت لە ناوچەکەدا زیاد دەکات و ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر دەکات، هەروەها ئاشتەوایی زیاتر تێکدەدات، چەند کێشەیەکی چاوەڕوان نەکراو دروست دەکات، ئەو کەسانەی هەنگاوی بۆ دەنێن، سبەی تووشی چەندین کێشەی چاوەڕوان نەکراو دەبن، عێراق و ئێران دژی ئەمەن، جگە لە ئیسرائیل دونیا دژی ریفراندۆمەکەیە.
هەروەها دەشڵێت: بۆ دوایینجار بانگەواز لە ئیدارەی کوردی باکووری عێراق دەکەین و داوایان لیدەکەین بە عەقڵێکی سەلیمەوە دەست لەم ریفراندۆمە هەڵبگرن و هەڵیبووەشێننەوە، ئەمە سوودی باشی بۆ ناوچەکە دەبێت و خێری پێوە دەبێت، هێشتا کات ماوە و بە هەڵوەشاندنەوەی بەر لە زۆر کێشە دەگرن، ئێمە دژی دواخستنی ریفراندۆمین، بەڵکو دەبێ هەڵبووەشێتەوە و جارێکی دیکە باسی لێوە نەکرێت".
چوەروانی زانیاری زۆرتر...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە