دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ئەگەر هاتوو هێرشیان کردە سەر کۆریای باکور بینن کەچی رودەدات.ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆریای باکور بۆمبیکی هایدرۆجینی تاقی کردەوە کە بو هۆی موبەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر.
دۆناڵد لە وەلامیپرسیاری رۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریا، وتی "ببینن کەچی روودەدات".
هەروەها ئەمڕۆ کۆشکی سپی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەبارەی زیادبوونی هەڕەشەکانی کۆریای باکوورەوە کردووە.
کۆشکی سپی لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند، هەردوو سەرکردەکە جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور کردووە لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکووردا.
لە بەیانامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ترەمپ رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی دانوستانی سێلایەنەی ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئەمریکا دەکات لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان".
ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ژاپۆن ڕایگەیاند کە کۆریای باکور شەشەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە، هەروەها میدیای فەرمی کۆریای باکور پشتڕاستیکردەوە کە تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمبەکە هایدرۆجینی بووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە