ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکرایەتی یەکیتی و سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق دەلێت " پێش ئەوەی بڕیارەکە بە مەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین ، پێویستە وەک نوێنەرانی کورد و یەکێتی بە تایبەت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لابردنەکەی بکەین ئەوانەی کە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەکانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش".دەقی قسەکانی
پەیامێک بۆ دکتۆر نەجمەدین
بڕیاری لابردنی دکتۆر نجم الدین کریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، بەدەر لە یاسایی بوونی، دەمەوێت چەند شتێک بڵێم:
1_ سەرەتا بڕیاری لابردنی (اقالە) لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە هاتوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتا دوای ڕەزامەندی حکومەت پەرلەمان پەسەندی کرد بە زۆرینەی دەنگ.
2_ پێش ئەوەی بڕیارەکە بە مەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین ، پێویستە وەک نوێنەرانی کورد و یەکێتی بە تایبەت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لابردنەکەی بکەین ئەوانەی کە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەکانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش.
3_ مافی خۆیەتی جەنابی پارێزگار تانە لە بڕیارەکە بدات لە دادگا و داوای روونکردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکات و کۆنگرەی رۆژنامەنوسی بکات هتد.....بەڵام باشتر وایە پێشتر گەردنی خۆی پاک بکاتەوە لە بەردەم خوا و خەڵکی کەرکوک و دەنگدەرانی ، بە تایبەت یەکێتی ، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی.
وەک پەرلەمانتارێک و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەو خزمەتکردنیان و پاراستنی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی كه ركوك زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە لە هەر ناوێک و کەسێک.
شارەکەم و یەکێتی کەسی زۆر جوامێر و دەستپاک و لێهاتووی تیایە کە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شارکە بێت لەسەر رێبازی جەنابی مام جلال.
دوا ووشەم بۆ جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه ) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە