دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الخميس، 14 سبتمبر 2017

پەرلەمان بارزانی لە ئیحراجبوونی دواخستنی ریفراندۆم رزگار دەکات

بریاری دواخستی ریفراندۆم یەکلایی بۆتەوەو بارزانی تازی بووە، بەڵام بارزانی نایەوێت دواخستنەکەی لە ئەستپ بگرێت، هەربۆیە ئەرکی دواخستنەکە بە پەرلەمان دەستپێردرێت.

بەپێێ ئەو زانیاریانەی کە دەست "نیو میدیا" کەوتوە لە چەند داهاتوو ریفراندۆم لە رێگەی پەرلەمانەوە دوادەخرێت و ئەمەریکاش بەغداو هەرێم پابەندی رێکەوتنێکی نوێ دەکات کە دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت و کیشەکانی تری لەگەڵدا جارەسەر بکات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە برێت مەکگۆرک نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا فشاری خستە سەر لایەنەکان، لەگەڵ ئەمەشدا بارزانی بەردەوامە لە کۆبونەوەکان و بەشداری کردنی لە ئاهەنگە جەماوەریەکان. بەلام ئەم ئاهەنگانە بۆ ئەوەیە کە واینیشان بدەن ئەوان لەگەڵ دواخستیدا نین، بۆ ئەوەی وەکو شکستیک نەشکێتەوە بەسەریاندا.

هەر یەکە لە کەناڵی روداو کوردستان ٢٤ راسپیردراون بەردەوامبن لە روماڵی ئاهەنگەکان تا ئەوکاتەی پەرلەمان بە فەرموی ریفراندۆم دوا دەخات، ئەوکاتە پارتی پەرلەمان تۆمەتبار دەکات بە گەلەکۆمەکردن لە بارزانی و رێگەنەدان بە بەریوەچوونی ریفراندۆم. بەم پێیەش بارزانی لەو ییحراجیە دەردەکەن کە تێیکەوتوە.

 بارزانی پێشنیاری ئەوەیکردوە بۆ مەکگۆرک  ساڵی ٢٠٢٠ کورد ڕیفراندۆم بکات و بەغدا بەڵێن بدات بە دان نان بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بنێت. دوای ئەو چەند ساڵە و لەو ماوەیەشدا نەخشەڕێگایەک گەڵاڵە بکرێت بۆ پرۆسەی جیابونەوەی کوردستان لەعێراق.

لەبەرامبەر پێشنیارەکەی بارزانی  مەکگۆرگ و هاوپەیمانان ڕایەکی دیکەیان هەبووە و بەڵێنی ئەوەیان داوە لەبەرامبەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم کۆبوونەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تەرخان بکرێت بۆ کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەو دەزگا نێودەوڵەتیە سەرپەرشتی بکات.

بارزانی پێشنیارەکەی لا پەسەندبووە، بەڵام وتویەتی "ئەوە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کورد و خەڵکە دەبێت بگەڕێمەوە بۆ ڕای لایەنە سیاسیەکان و لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامی ئەم پێشنیارە دەدەینەوە".

پارتی بەمە رازی بوە بەڵام پێدەچێت دەنگ بە یاسا نوێیەکەی پەرلەمان نەدات بۆ دواخستی ریفراندۆم، ئەمەش بۆ ئەوەی وای نیشانبدات رازی نیە بەو دواخستەو دواتر دەڵێت من رۆژی سەربەخۆیم دیاریکرد بەڵام حزبەکانی تر نەیانهێشت و لە پەرلەمانەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.

عەبادی بەوە رازیە کە کورد ریفراندۆم دوابخات و کێشەکانی لەگەڵ چارەسەر بکات، ئەمەش بۆ ئەو دەبێتە دەستکەوتێک کە رێگەی لە جیابوونەی کورد گرتوەو هەروەها ئەو کێشانەی لەگەڵ کورد چارەسەر کردوە کە مالیکی لەگەڵ کورد دروستی کردبوون.

رێکەوتنی نوێی کورد و بەغدا بە چاودێری ئەمەریکاو بەریتانیاو فەرەنسا دەبێت و تێیدا گرەنت بە کورد دەدرێت.

ئەم هەوڵەی ئەمەریکاش بۆ دواخستنی ریفراندۆم بۆ ئەوەیە کە ئەگەر کورد ریفراندۆم ئەنجامبدات لەبەرژەوەندی عەبادیدا نابێت بەڵکو ئێران و مالیکی و نەیارەکانی عەبادی سودی لێ دەبینن بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، ئەمەش ئێران لە عێراقدا بەهێزتردەکات، ئەمەریکاش نایەوێت عێراق بکەوێتە دەستی ئێران.

دوای ئەمە هەریەکە لە پارتی و گۆڕان و تا رادەیەکیش کۆمەڵ خۆیان بە براوە دەزانن، هەروەها پارتی دەیکاتە موزایەدا و دەستکەوت بۆ خۆی بەو پێیەی مووچە لە بەغداوە دێت و دەلێن ئەوە شەقی ریفراندۆم بووە. بەلام لە سەرەتادا وای خۆیا نیشان دەدات هەر سورە لەسەری.

دوای ٢ ساڵ پەرلەمانی کوردستان لەم رۆژانەدا کۆدەبیتەوەو یەکەم کاری دەرهێنانی ئەو بەردەیە کە بارزانی  خستیە گۆمەکەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم