کچی مەلایەک بە ئامادەبونی هەڵکەوت زهیر نمایشی ئافرەتانی باڵاپۆش سازدەکات
هەڵکەوت زاهیر ماوەیەکە رووی لە کەسیاتیە ئیسلامیەکان کردوە، تازەترین دەرکەوتنیشی لەگەڵ کجانی باڵاپۆش و نیقابە.
هەڵکەوت زاهیر کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە مامۆصا هەڵکەوت ناسراوە، ماوەیەکە لە مەلا عەی کەڵەک نزیکدەبێتەوە کە عەلی کەلەک بانگەشەی ئەوە دەکات لە گەڵ خوادا قسە دەکات و سەری ماج دەکات.ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار بەرگری لە عەبدولەتیف سەلەفی کرد کاتێک دەنگەکانی ئاشکرابوو، ئەوکات هەڵکەوت زاهیر وتی وەکوشارەزایەکی دەنگ قسە دەکات و ئەو دەنگانە هی عەبدولەتیف سەلەفی نین، دوای ئەەی عەبدولەتیف دانی بە قسەکانیدا نا رەخنەی زۆر لە هەلکەوت زاهیر گیرا.
هەڵکەوت زاهیر چەند رۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەک کۆبویەوە لەبارەی ریفراندۆمەوە مەلا عەلی کەلەک وتی لەگەڵ خوادا قسەی کردوە خوا وتویەتی دەنگ بە ریفراندۆم بدەن.
مەلا عەلی کەڵەک بەوە ناسراوە کە رەشکەو هەنگوین بەکاردێنی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی، ماوەیەکیشە زیاتر میزو شیری کلینکس بەکاردێنێ.
هەڵکەوت زاهیر بەوە ناسراوە کە کاری هونەری بۆ کچە جوانەکان دەکات، بەڵام ماوەیەکە زۆریک لە کچانی گۆرانبێژ لێی دورکەوتونەتەوە دوای ئەوەی رایانگەیاند رێگەی هەلەیان هڵبژرادردوە.
لە تەنیشت هەڵکەوت زاهیرەوە کچێکی تری نەناسراو دانیشتوە بەڵام باڵاپۆش نیە.
هەڵکەوت زاهیر ناوبەناو وێنەی خۆی لەگەڵ کجانی کوردو عەرەب بلاودەکاتەوە، هەندێک جاریش لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەک.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە