دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 26 أغسطس 2017

سەرجەم بارەگاى حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سنوورى گوندی گوندەژۆرى قەزاى چۆمان سوتێنران

لە گوندى گوندەژۆر بەهۆى تەقەى پێشمەرگەکانى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشکانى کوردستانى ئێرانەوە ٢ هاووڵاتى گوندی گوندەژۆر کە برابوون کوژراون و ٢ براى تریشیان بریندارکردن.لە کاردانەوەى هاووڵاتیاندا بەرامبەر بە کوژرانى ئەو ٢ برایە، بەشێک لە هاووڵاتیانى ئەو سنوورە چوونەتە سەر بارەگاکانى سەرجەم حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سنوورى گوندی گوندەڕۆژى قەزای چۆمان و ئاگریان تێبەرداون.
فوئاد خاکى بەرپرسى پەیوەندییەکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) لە کۆیە، کە لەو سنوورەدا بارەگایان هەیە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، پێشمەرگەکانى ئەوان گەرچى لەو ڕووداوەدا نەبوون، بەڵام بارەگانیان چۆڵکردوووە.
بەپێى وتەى ئەو بەرپرسەى حدکا ئەوان لە هیچ حاڵەتێکدا ئامادە نین چەک بەرامبەر بە هاووڵاتیانى هیچ بەشێکى کوردستان هەڵبگرن.  هاوکات کەمال چۆمانى ڕۆژنامەنوووس کە خزمی ئەو ٢ هاووڵاتییە کوژرایە ڕایگەیاند "تا ئێستا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران یەک چالاکیی لەو ناوچەیەوە دژی ئێران ئەنجامنەداوە، کەچی ئەمڕۆ دو برای کوشتن و دوانی تریشی بریندار کردن".

کەمال چۆمانى ڕاشیگەیاندووە "گوندى گوندەژۆر دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای قەزای چۆمان و نزیکەی ١٥-٢٠ کیلۆمەترێک لە قەزاکەوە دورە. لە نزیکی ئەو گوندە، سێ بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن؛ حزبی دیموکراتیی کوردستان (حدک)، حیزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران (حدکا) و بەو دوایییانەش بارەگای حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران دامەزراوە.

کەمال چۆمانى ئەوەشى خستووەتەڕوو "پێشمەرگەکانى کۆمەڵە چوونەتە باخی ئەو چوار برایە و داریان لە باخەندا بۆ دروستکردنى بنکە و بارەگیان بڕیووە و ئەو چوار برایەش بەڕێزەوە، بێ ئەوەی هیچ چەکێکیان پێ بێت، تەنانەت گۆپاڵ و چەقۆشیان پێ نەبوە، دەچنە لای بارەگای کۆمەڵە و داوادەکەن واز لە داربڕین بێنن".
لەبارەى ڕاگەیاندراوەکەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى ئێرانەوە لەبارەى ئەو ڕووداوەوە کەمال چۆمانى نووسیویەتى "بەیاننامەکەی کۆمەڵە درۆیە و هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە ئەو چوار برایە چەکیان پێبوبێت. لە وێنەکەدا ببینن کە پێدەچێت لەناو سەیارەوە بوبن کاتێک کۆمەڵە دەستڕێژی گولەیان لێ کردبن. لەدواوەوە لە سەیارە دراوە". ئەو ڕۆژنامەنووسە باسى ئەوەشیکردووە "خەڵک توڕەیە و بە گشتیی پێیان وایە کۆمەڵە غەدرێکی گەورەی کردوە. نزیکەی تەواوی خەڵکی باڵەکایەتیی بە چەکەوە بەدرێژایی ئەمشەو لە گوندی گوندەژۆر کۆبونەتەوە. لەسەر پردی ناوەندە سەدان کەس کۆبۆتەوە.
هەموان داوای هەق دەکەن. متمانەیان بە دەزگاکانی حکومەتی هەرێم نییە چونکە لە رابردوشدا مافەکانیان خوراوە. خەڵک لە رادە بەدەر توڕەیە، بارەگاکانی کۆمەڵە و حدک و حدکایان سوتاندوە. خەڵکەکە لە مزگەوت رایگەیاند کە قبوڵیان نییە هیچ بارەگایەکی ئەو حیزبانە لەوێ هەبێت، بەڵام بە هیچ شێوازێک داوای تۆڵە لە حدک و حدکا ناکەن و ئەوان هیچ تاوانێکیان نەکردوە".

هەروەها دوو برای دیکەی ئەو دوو کەسە، بەناوەکانی (بەختیار ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣١ ساڵ و مستەفا ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٥ ساڵ) برینداربوون.  سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش کەسوکاری کوژراوەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان وت، پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، چوونەتە ناو باخی ئەو هاوڵاتیانە و داریان بڕیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە کێشە لەنێوان پێشمەرگەکان و خاوەنی باخەکەدا دروست بووە و پێشمەرگەکان تەقەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە.  ماوەى نزیکەى ساڵێک دەبێت پێشمەرگەکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران (کشزکا) چوونە ناوچە سنوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران لە ناوچەکانى دەرووبەرى چیاى هەڵگورد و چۆمان و لەو ناچانەدا لەگەڵ پێشمەرگەکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا)، حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک)دا دەمێننەوە.

لە زوەوە خەڵک نیگەرانە لەو بارەگایانە چونکە لەناو باغ و باغاتی خەڵک بارەگایان دروستکردوە".  

هەر ئێوارەى ئەمڕۆ لەو بارەیەوە ئێوارەى ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ دوو برا کە خەڵکی گوندی (گوندە ژۆر)ن بە کوژراوی براونەتە نەخۆشخانەکەیان بەناوەکانی (فەرمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٣ ساڵ و لوقمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٧ ساڵ).  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم