دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الثلاثاء، 7 نوفمبر 2017

تایبەت بە نیومیدیا: بەهۆی مردنی باوکی قاسم سلێمانیەوە پۆستە حزبیەکەی شێخ تاهیری چوێسە ئاشکرادەبێت

پۆستە حزبیەکەی شێخ تاهیری چوێسە سەر بە تەریقەتی قادری ئاشکرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی "نیو میدیا" بۆ یەکەمجار ئاشکرای کرد ک ناوبراو بەشداری کردوە لە  مەراسیمی پرسەی باوکی قاسم سلێمانی لە مزگەوتی ئیمام خومەینی لە تاران.

بەپێی چەند وێنەیەکی ناوبراو کە دەستی نیو میدیا کەوتوە شێخ تاهیر لەگەڵ موریدێکیدا دەردەکەوێت کە لە مزگەوتی ئیمام خومەینی تاران بەشداری ئەو پرسەیەی کردوە کە تێێدا گەورە بەرپرسانی ئێرانی لە هەمان مەراسیمدا بوون.

دوای بلاوکردنەوەی وێنەکان لە نیومیدیا پێناسە حزبیەکەی شێخ تاهیر لە تۆرە کۆمەلایتیەکان بڵاوبویەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ناوبراو پلەی راوێژکاری ئاینی هەیە لە نوسینگەی یاریدەدەدەرانی سکرتیری گشتی.


جەلال تالەبانی جگە لە دوو جێگر، ژمارەیەک یاریدەدەرو راوێژکاری تری سیاسی و ئاینی و بازرگانی هەبووە کە یەکێک لەوانە شێخ تاهیر بووە بۆ یەکەم جار ئەو پۆستەی ئاشکرابوو ئەمەش داوای هەوالەکەی نیو میدیا.

شێخ تاهیری چوێسە کوڕی شێخ عەبدولقادری چوێسەیە، شێخانی چوێسە سەر بە تەریقەتی قادرین کە شێخ مەحمودی مەلیک سەر بە هەمان تەریقەت بووە. دامەزرینەری تەریقەتەکە شیخ عەبدولقادری گەیلانیە (١٠٧٩ز_١١١٦ز) کە مەرقەدەکەی لە شاری بەغدایە.

تەریقەتی قادری لەگەڵ تەریقەتی نەقشبەندی دوو تەریقەتی ئاینی کوردین و پەیرەوەیان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەم دوو تەریقەتە سەد

تەرقەتی قادری لە سەردەمی بابانەکاندا پێگەی سیاسی لە سلێمانی بەهیز بووەو لە دەسەلاتدا بوون، لەبەرامبەردا پێگەی نەقشبەندی پیگەی جەماوەریی بەهیز بووە ئەمەش بۆتە هۆی ناکۆکی نێوان هەردو تەریقەتەکە، بۆیە رابەری تەریقەتی نەقشبەدنی کە مەولانا خالید بووە، سلیمانی بەرەو دیمەشق بەجێدێڵێ بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت.

شێخانی تەریقەتی قادری بەزۆری لە دەسەلاتدارانەوە نزیکن و ڤیدیۆیەکی شێخ عەبدولقادری باوکی شێخ تاهیر هەیە کە لەگەڵ سەدام حسێندا کۆبۆتەوە لە ساڵی ١٩٨٢ لەسەردەمی سەڕی عێراق - ئێراندا.
شێخ عەبدولقادر بە کوردی قسە لەگەڵ سەدامدا دەکات
جگە لە وێنەی شیخ تاهیر هەروەها ئاراس شیخ جەنگی بارازای تالەبانی لە هەمان پرسەدا بەشداری کردوەو هەریەکە لە بارزانی و فوئاد مەعسومیش سەرەخۆشی خۆینا بۆ ناردوە.


هەروەها بەشار ئەسەر تاجەگوڵینەی خۆی دەنێرێ بۆسەر گۆڕی باوکی قاسم سلێمانی.





مەسعود بارزانی بۆ قاسمی سلێمانی:


" ئارەزوی سەلامەتی بۆ جەناب عالیتان دەخوازم"

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نامەیەكی سەرخۆشی ئاڕاستەی سەردار قاسمی سلێمانی كردووە كە سایتی فەرمی كونسوڵگەری ئێران لە هەولێر دەقەكەی بڵاوكردۆتەوە

ئەمە دەقەكەیەتی: 

سڵاوی خواتان لێ بێت
"بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتانەوە لەلایەن خۆم و بنەماڵە و دۆستان و ناسیاوانمەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، تەندروست بی و ئارەزووی سەلامەتی هەیە بۆ جەنابتان، داوا لە خوای مەزن دەکەم کە بەهەشتی بەرین بکاتە جێگای ئەو خوالێخۆشبووە و داوای سەبر و خۆڕاگریش دەکەم بۆ جەنابتان".
مەسعود بارزانی
٣١-١٠-٢٠١٧


ئاراس شێخ جەنگی لە پرسەی باوکی قاسم سلێمانی 
لە مزگەوتی ئیمام خومەینی لە تاران
پیام تسلیت جناب آقای مسعود بارزانی به سردار قاسم سلیمانی
شرح پیام: انا لله و انا الیه راجعون

شێخ تاهیر چوێسە و یەکێک لە هاوەلەکانی لە ناو هۆڵی پرسەی باوکئ قاسم سلێمانی
برادر عزیزم سردار قاسم سلیمانی

درود خداوند بر شما باد

به مناسبت در گذشت پدر بزرگوارتان تسلیت خود را تقدیم شما و خانواده و دوستان و آشنایان می نمایم و شریک غم شما هستم، تندرست باشید و آرزوی سلامتی برای جنابعالی دارم. از خداوند بزرگ، بهشت برین برای آن مرحوم و صبر و بردباری برای جنابعالی مسئلت می نمایم.
 مسعود بارزانی
٣١-١٠-٢٠١٧





پرسەنامەی فوئاد مەعسوم

برای ئەزیزم جەنابی ئاغای قاسم سلێمانی
سڵاوو رەحمەتی خواتان لێ بێ

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی

مردنی باوکی خوالێخۆشبووتانم پێ گەیشت رەحمەتی خوای لێبێت. لە خودا داواکارم کە بیخاتە بەر رەحمەتی خۆی و لە بەهەشتدا جێنشینی بکات و سەبرو ئارامی بۆ ئێوە ئاواتەخوازم.
د.فوئاد مەعسوم







برادر عزیز جناب آقای قاسم سلیمانی
سلام علیکم و رحمه الله
با تاسف فراوان خبر درگذشت مرحوم پدرتان رحمه‌الله علیه را دریافت کردم. از خداوند منان برای ایشان رحمت الهی و سکونت در رضوان را مسالت دارم و برای شما نیز صبر و شکیبایی آرزومندم.

 د.فوئاد معصوم
تالەبانی و شێخ قادری چوێسە و شێخ تاهیری کوڕی لە ماوەی ساڵی ١٩٩١


تالەبانی و شێخ قادری چوێسە و شێخ تاهیری کوڕی لە ماوەی ساڵی ١٩٩١










شێخ تاهیر چوێسە سەرەتای چونە ناو هۆڵی پرسەی قاسم سلێمانی
شێخ تاهیر چوێسە و پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە
 لە دیمانیەکی پێشوتردا لەسەر رۆڵی پەروەردە



دانانی تاجەگوڵینەی بەشار ئەسەد لەسەر گۆڕی باوکی قاسم سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم