سه‌نته‌ری ئیسلامی شاهانه بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیه‌كان مه‌سعود بارزانی وەکو یه‌كێك له كاریگه‌رترین 500 كه‌سایه‌تی موسڵمانی جیهان هەڵبژارد کە زۆربەیان دەکەونە وڵاتە گەندەلەکانەوە.
جگە لە بارزانی هەریەکە لە عەلی خامنەیی و عەلی سیستانی و رەجەب تەیب ئۆردۆغان و حەسەن نەسرولای سەرۆکی حزبولای تیدایە.
سه‌نته‌ری ئیسلامی شاهانه بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیه‌كان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردنه، ساڵانه لیستی كه‌سایه‌تیه ئیسلامیەکان هەلدەبژیرێت.
له‌نێو كه‌سایه‌تیه‌كاندا چه‌ندین سه‌رۆك و شا و كه‌سایه‌تی له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا هه‌ن، وه‌ك: شێخی ئه‌زهه‌ر، ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه، شا عه‌بدوڵڵا شای ئوردن، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ش.
هه‌روه‌ها ئه‌و لیسته ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ئاینی وه‌ك: عه‌لی جومعه موفتی كۆماری میسر، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی ئاینی له عێراق، صادق خان شاره‌داری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی موسڵمان له‌خۆ ده‌گرێت.
لە نیو هەلبژیردراوەکاندا کەسایەتی ئاینی و سیاسی هەن و زۆربەی ئەو کەسایەتیانەی کە هەڵبژیرداون دەکەونە ولاتە گەندەڵەکانەوە کە سیاسیەکانی ناو ئەو لیستە رۆلیان هەبوە لەو گەندەلیانەوە برسی کردنی میلەتەکەیان.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە