بزوتنەوەی گۆڕان محەمەد تۆفیق رەحیم، رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان کاندید دەکات بۆ پۆستی دەرۆکی هەریم .ئەگەرچی بریارە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم و پەرلەمانی لە 1/11/2017 بەڕێوە بچێت، بەڵام هێستا هیچ ئامادەکاریەکی بۆ نەکراوەو دەنگۆی دواخستنی هەیە.
محەمەد تۆفیق رەحیم لەدایكبووی ساڵی 1953 لەشاری سلێمانییە. زاوای نەوشیروان مستەفا، رێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانە. پێشتر بەرپرسی دەزگای انیاری یەکیتی بووە.
محەمەد تۆفیق پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیو یەكێك لە كادیرە باڵاكانی كۆمەڵەی رەنجدەران بووە. لەسەردەمی حكومی بریمەر لە عێراق وەزیری پیشەسازی عێراق بووە.
لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی جیابووەوەو یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانە.
لەئێستادا محەمەد تۆفیق رەحیم رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە، ناوبراو زۆرجار بە تەنیا بە سەقامەکانی سلێمانیدا دەگەڕیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە