لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان داش عێراقه‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان داش عێراق هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه و پشتیوانی یاسایی نیه".
لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆران‌دا هاتووە "سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان داش عێراق پێشێلكردنی پره‌نسیپی به نیشتمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و دروستكردنی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه".
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە کارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆتایی هات و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێراق پێکهینراو ئەنجوومەنەکە دەڵێت "هیچ هەڕەشەیەک لە بڕیاری ٢٥ی ئەیلول پاشگەزمان ناکاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوێکیدا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە سەڵاحەدین کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکار و کاردانەوەکانی بەغدا بەرامبەر ڕیفراندۆم تاوتوێ کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە