ئه‌مرو له كه‌شێكی زور بێده‌نگ دا، شه‌كیب عه‌قراوی، به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌زگای مخابه‌راتی كوردی (پاراستن) له مه‌نفا كوچی دوایی كرد.له ناوه‌راستی ساڵی شه‌ستاكان شه‌كیب عه‌قراوی له گه‌ل جه‌وهه‌ر نامق و فره‌نسو حه‌ریری و مسته‌فا خوخێ و سامی شه‌نگالی و و و یه‌كه‌م خانه‌ی ده‌زگای پاراستن پێكده‌هێنن ومه‌لا مسته‌فا ده‌یاننێرێته ئیسرائیل بو وه‌رگرتنی خولێكی مخابراتی.
شه‌كیب عه‌قراوی، له ساڵی 1938 له شاری ئاكرێ له دایك بووه، ئه‌و حه‌زه مخابراتیه‌ی له خالی وه‌رگرتووه، كه ئه‌ندامی جڤاتی مه‌له‌كی عراقی بوو، له شاری كوت، وشاره‌زابوو له بورای عه‌سكه‌ری و ئه‌منی. شه‌كیب دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی به شورشی ئه‌یلوله‌وه ده‌كات 1961 له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه ده‌كریته سه‌روكی ده‌زگای پاراستن، له ساڵی 1970 له كونگره‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌ركه‌زی پارتی، وله ساڵی 1974 زه‌واج له گه‌ل كچه گه‌وره‌كه‌ی سالح یوسفی ده‌كات(نارین).
دوای ئاشبه‌تاڵی 1975 روده‌كاته شاری نه‌غه‌ده له ئێران، كه ده‌زانی ده‌زگای مخابراتی ئێرانی ساواك مه‌به‌ستیانه ده‌ستگیری بكه‌ن راده‌كاته توركیا له‌وێشه‌وه بو سوریا له‌وێشه‌وه بو میسر وله وێشه‌وه له ریگه‌ی حاكم بابان سه‌فه‌ری ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی مافی مانه‌وه وه‌ردگرێت.
ده‌گوترێ ناكوكی له نیوان خۆی و مه‌لا مسته‌فا دروست ده‌بیت له ئه‌مریكا، به‌و پێیه‌ی 30 ملیون دولاری شورش كه مه‌لا مسته‌فا پیێ سپاردبووی له بانكێكی ئه‌مریكی دایبنێ به‌شێكی بو خوی ده‌بات، به‌و هۆیه‌شه‌وه لێكده‌ترازێن، تا كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی شه‌كیب عه‌قراوی په‌رتوكێك له سه‌ر مه‌لا مسته‌فا وئاشبه‌تالی 1975 ده‌نوسێت. به‌لام دوای هه‌ره‌شه‌ی كوره‌كانی مه‌سعود بارزانی په‌رتوكه‌كه له ناو ده‌بات و یه‌كی تر له جیاتی چاپ ده‌كات به شێوازێكی تر، ئه‌وه‌ش دوای رێككه‌وتنێكی بازرگانی و سیاسی، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش رێگه‌ی پێده‌ده‌ن جار به جار به‌رێته‌وه كوردستان له لیستی تیرور ده‌رده‌هێنرێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار به بێده‌نگی ده‌هاته هه‌ولێر و دهوك، به‌لام بو بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌میشه جێگه‌ی مه‌ترسی بوو، نه ده‌یانتوانی له ناوی ببه‌ن چونكی وه‌ك بارمته كتێبه‌كه‌ی لای چه‌ند كه‌سێك دانابوو، نه‌ش ده‌یانتوانی زور سه‌ربه‌ستی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت خۆم جارێك كه زانیم هاتوته‌وه بو دهوك په‌یوه‌ندیم پێوه كرد دیدارێكی روژنامه‌وانی له گه‌لم بكات، ووتی ئه‌وه بومن ناكرێ و ناتوانم.
بێجگه له په‌رتوكه نهێنیه‌كه‌ی، ئه‌و سێ په‌رتوكه‌ی به چاپ گه‌یاندوون:
(1) سنوات المحنة في كوردستان2007
(2) صدام حسين صعوداً ونكوصاً
(3) رسائل من كردستان. 2011
شیروان ئەمین شیروانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە