ورده‌كاریی ئاڵۆزیه‌كانى په‌روێزخان.. عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر مه‌رزه‌كه‌دا بگرێت و لایه‌نى كوردیش به هێز به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه
رادیۆی ده‌نگ لە گەرمیان زانیاریی نوێ له‌باره‌ى ئاڵۆزیه‌كانى مه‌رزی په‌روێزخان بڵاوده‌كاته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، حكومه‌تى عێراقیی ده‌یه‌وێت مه‌رزه‌كه بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، لایه‌نى كوردیش ده‌ڵێت هه‌رهێزێكى عێراقی بێت به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه‌و به‌ره‌نگارى ده‌بینه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، زیاتر له 100 فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به حكومه‌تى عێراقیی و ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى سه‌ر به حكومه‌تى عێراقی، له دیوی ئێرانه‌وه ده‌یانه‌وێت داخل به مه‌رزی په‌روێزخان ببن و ده‌ستبه‌سه‌ر مه‌رزه‌كه‌دا بگرن و بیخه‌نه ژێر كۆنترۆَلی خۆیانه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان دواى ئه‌وه هات كه حكومه‌تى عێراقی له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دا، بڕیاری دا سه‌رجه‌م ده‌روازى سنوریه‌كانى ژێر ده‌ستى هه‌رێم له توركیا‌و ئێران بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، ئه‌و هێزه عێراقییه له په‌روێزخان به پاڵپشتیی ئێران، به‌ته‌واوى له سنورى هه‌رێمى كوردستان نزیك بونه‌ته‌وه‌و به فه‌رمی داواى چۆڵكردنى مه‌رزه‌كه‌یان له‌لایه‌نى كوردیی كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لایه‌نى كوردیی، جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه هه‌تا حكومه‌تى عێراقی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم رێكنه‌كه‌وێت، ئه‌وا رێگه‌ناده‌ن یه‌ك كه‌سیش له‌و هێزانه بێنه ناو مه‌رزه‌كه‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نى كوردیی داواى له ئێران كردوه كه پشتگیریی ئه‌و هێزه‌ى سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقیی نه‌كات و بێلایه‌نى خۆی بپارێزێت، جه‌ختیشیانكردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌كه ببێته داگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن، ئه‌وا به‌رپه‌رچی هێزه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
له‌ئێستاشدا هێزێكى زۆری ئه‌منی له ئاسایش و پۆلیس له مه‌رزی په‌روێزخان و ده‌وروبه‌رى جێگیر كراون و ئاماده‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك، تائێستاش هیچ پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك روی نه‌داوه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە