دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الاثنين، 30 أكتوبر 2017

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە وازهێنانی بارزانی

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
نوسینگەی وتەبێژ
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ
بەیاننامەی ووتەبێژ ھێزەرت ناوێرت

ڕاگوزەری سیاسی لەھەرێمی کوردستانی عێراق

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستخۆشی لەبڕیاری بەڕێز مەسعود بارزانی دەکات بۆ ھەوڵنەدان بۆئەوەی خولێکی زیاتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بێت و ھەروەھا دەستخۆشی لە دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بەسەر دامەزراوەکانی تری حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا. سەرۆک بارزانی کەسایەتیەکی مێژوویی و ڕابەرێکی ئازای خەڵکەکەیەتی, ھەروەک بەمدواییانە لەشەڕی ھاوبەشمان بۆ تێکشکاندنی بەداعش. بڕیارەکە دەرخەری کردەی دەوڵەتمەداریە لە قۆناغێکی سەختدا

ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی بە چالاکانە کارکردنە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, نێچیرڤان بارزانی و, جێگری سەرۆک وەزیران, قوباد تاڵەبانیدا. حکومەتی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو فیدراڵدا بۆ سەقامگیریی درێژخایەنی و ھەروەھا بەزاندنی یەکجارەکی داعش پێویستە. داوا لە ھەموو پارتە کوردیەکان دەکەین پشتیوانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەکاتێکدا کە کار بۆچارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان دەکات لەوماوەیەی خولەکەی کە ماویەتی ھەروەھا ئامادەکاریکردن بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دا

داوا لەحکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەژێر ڕابەرایەتیە نوێیەکەیدا دەکەین بەپەلە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بکەن لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا. ئێمە پشت ئەستور بووین بەو گفتوگۆ ئەمنیانەی لەم چەند ڕۆژانەی ئەم دواییەدا ڕوویاندا و داوای کۆتاییھێنان بەھەموو ڕووبەڕووبوونەوەو بەریەککەوتنێک دەکەین.

ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ڕابەرایەتی بەھێزی سەرۆک وەزیران بەڕێز عەبادی لەکاتێکدا کاربۆدڵنیابوون لە تێکشاندنی یەکجاری و تەواوەتی دعش و ھەروەھا عێراقێکی سەقامگیری دوای داعش دەکات. پێشوازی لەبڕیاری ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران عەبادی دەکەین بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە ژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراق و خۆبەدوورگرتن لەڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر.

ئێمە بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ ھەموو لایەک لەکاتێکدا چارەسەری ئەو کێشانە دەکەن لەپێناوی سودی ھەموو عێراقیەکان. کاتی ئەوەیە ھەموو لایەک چاویان لەداھاتوو بێت و جەخت لەچارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بکەنەوە لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم