دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الاثنين، 2 أكتوبر 2017

ھەفتەیەک دوای ڕیفراندۆم: حەوت سەرنج

مه‌ریوان وریا قانع
نتيجة بحث الصور عن مەریوان وریا قانعدوای تێپەڕینی ھەفەتەیەک بەسەر ڕیفراندۆمدا ئەمە ئەو وێنە گشتییەیە کە دروستبووە:
یەکەم: گەلەکۆمەیەکی ئیقلیمی لەسەر ھەرێم لەئارادایە کە تیایدا ئێران‌و تورکیاو عێراق بەلۆژیکی ساڵانی نەوەد خەریکی داڕشتنی پیلانی گەمارۆدانێکی ھەمەلایەن‌و بونیادیی ھەرێمن. ئەگەر بەر لەڕیفراندۆم جۆرێک لەناتەبایی‌و دودڵیی ئیقلیمیی لەنێوان ئەم دەوڵەتانەدا ھەبوبێت، ئەوا ڕیفراندۆم ئەمانەی نەھێشت‌و بەتەواوی لەیەکتری نزیککردونەتەوە. نەک ھەر ئەمە ڕیفراندۆم ئەم وڵاتانەی لەسەر سفرەی کاری پێکەوەیی لەشێوەی کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان‌و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی فڕۆکە ھاتوەکاندا بۆ ھەرێم‌و مەشقکردنی سەربازیی پێکەوەیی‌و کۆبونەوەی سێ قۆڵیی، ڕێککەوتون.

دووھەم: تورکیا کە پارتی وەک دۆستی ستراتیژیی ژمارە یەکی کوردو وەک پاڵپشتی دەوڵەتە کوردییە ڕانەگەیەنراوەکە نمایشیدەکرد، لەھەمووان زیاتر بەزمانێکی پڕ ئیھانەکردن‌و سوکایەتیپێکردنێکی تەواوی ھەرێم قسەدەکات. ئەو سوکایەتییانەی لەدەمی ئەردۆگانەوە دێتەدەر لەدەمی ھیچ یەکێک لەلایەنەکانی دیکەوە نایەتەدەر. لەمەش بترازێت تورکیاو ئێران‌و تورکیاو عێراق خەریکی دروستکردنی دوو ڕێگای نێونەتەوەیی گەورەن کە لەسەرێکەوە تورکیا بەئێران‌و لەڕێگای ئێرانیشەوە بە قەتەرو وڵاتانی خەلیجەوە گرێبدات، لەسەرێکی دیکەوە عێراق‌و تورکیا بەبێ تێپەڕین بەخاکی ھەرێمدا بەیەکەوە ببەستێتەوە. لەھەردوو دۆخەکەدا ئەەی ئەو ولاتانە دەیانەوێت پەراوێزخستن‌و لاوازکرنێکی بونیادیی‌و ستراتیژیی پێگە ئابورییەکانی ھەرێمە.

سێھەم: لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی، بەتایبەتی ئەمریکا، بەشێوەیەکی تەواو نێگەتیڤ کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بەئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە نیشانداوە. ئەم کاردانەوەیە بەڕادەیەکە بەرپرسانی ھەرێمی توشی سەرسوڕمان کردوە. لەھەموو کون‌و قوژبنێکی دونیاوە پەیوەندیی بە عەبادییەوە دەکرێت‌و بەرگریی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دەردەبڕن. لەم ئاستەدا جگە لەدەنگی پۆزەتیڤی ھەندێک ڕۆژنامەنوس‌و ھەندێک سیاسیی و جەنەڕالی خانەنشینکراو، کە زۆریان پارەیەکی گەورەیان لەھەرێم وەرگرتوە، شتێکی قابیلی باسکردن نابیستین.


چوارھەم: پێگەی عێراق لەبەرامبەر ھەرێمدا زۆر لەجاران زیاتر بەھێزبووەو ئەوانەی ئەمڕۆ مەرج بۆ دانوستان‌و قسەکردن لەگەڵ ھەرێم دادەنێن سیاستەمەدارانی ھەرێم نین، بەڵکو بەغداو عەبادیی‌و سیاسەتمەدارە عێراقییەکانن. پیادەکردنی مەرجەکانی ئەوانیش نەک پڕیەتی لەسوکایەتییکردنی سیاسیی، بەڵکو بەکردەوە ھەرێم دەباتەوە ناو قاغی ”حوکمە زاتیی“ەکەی سەدام حوسەین. لەم ھەلومەرجە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییە تازەیەدا ھەرێم ھیچ کارت و فشارێکی ئەوتۆی لەبەردەستدا نییەو نەماوە بتوانێت سنوورێک بۆ تەماحەکانی عێراق دابنێت.

پێنجەم: ھەر لەڕۆژی ڕیفراندۆمەکە خۆیدا کەلێنێکی گەورە کرایە ئامانج‌و ماناکانی ڕیفراندۆم خۆیەوە. سپێدەی ڕیفراندۆم نێچیرەوان بارزانی بە ئاشکرا ووتی ڕیفرندۆم بۆ جیاکردنەوەی سنوور و دروستکردنی دەوڵەت نییە. لەدوای ئەویشەوەو لەڕۆژانی داواتردا، ھەم مەسعود بارزانی خۆی و ھەم بەشێکی تر لەقەبیلەو قوماشی سیاسەتکردن لەکوردستاندا، بە چەندان شێوەی جیاوز، جۆرێک لە پەشیمانبوونە نیشانئدەن. ھەندێکیان باس لە”گەورەکردنی زیاد لە پێوست“ی ڕیفراندۆمەکە دەکەن‌و ئەوانیتر باس لە”گەڕانەوە بۆ دیالۆگ“و ”ڕێکەوتن لەگەڵ عێراق“دا دەکەن، کەسانێکی تر باس ”تەجمیدکردنی“ دەرەنجامەکانی دەکەن. پەشیمانیی لەڕیفراندۆم لای کەسانێکی تر بەڕادەیەکە پەنابردن بۆ سیستانی وەک ئامرازێکی گرنگیی ڕزگارکردنی ھەرێم لەھەڕەشەکان، ببینن.

شەشەم: لەناو ھەرێم خۆشیدا چەند ڕوداوێک دروستکراوو سەپێنرا کە ڕوخساریی حوکمڕانییەکەو شێوازی کارکردنی دەزگاکانی دەیانجار ناشیرنتر کردوەو دەکات. لەوانەش کاراکردنەوەی تاکتیکیی‌و کاریکاتۆرییانەی پەرلەمان، کە بەکردەوە ھەموو مانایەکی لەبون‌و نەبوونی ئەم دەزگا گرنگە سەندۆتەوە. گۆڕینی ”ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم“، وەک دەزگایەکی کاتیی و کورتتەمەن، بۆ ”سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عیراق“ ھەوڵێکی ترە بۆ وێرانکردنی تەواوەتی کردەی سیاسەت لەھەرێمدا. تاقە ھۆکارێکیش بۆ دروستکردنی ئەم ”سەرکردایەتیی“ە، لەسەر مۆدێلی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس، ڕزگارکردنی مەسعود بارزانیە لە بێئیشیی و خانەنشینکردنی سیاسیی.

حەوتەم: ھێزەکانی دەرەوەی ڕێکەوتنە تازەکەی یەکێتی‌و پارتی، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەقۆناغی متبونێکی سیاسیی ترسناکدا تێدەپەڕن. نەبونی ھیچ دەسپێشخەرییەکی سیاسیی‌و نوقبمون لەناو حیساباتی سیاسیی زۆر بچوک‌و خۆخەریککردن بەململانێی ناوەکییەوە، وایکردوە پارتی‌و یەکێتی، بەبێ ماندوبونێکی زۆر، دۆخی سیاسی ھەرێم لەخراپەوە بەرەو خراپتر ببەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم