کەناڵی ئافاقی عێراقی بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ شاندیکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کە پێهاتبون لە (ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر – مەخمور و چەند بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە).
لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراقی کە پێکهاتون لە (ابو الاء الولائی ئەمینداری گشتی کەتیبەی سەید شوهەداء و لیوا نەجم جبوری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ و چەند بەرپرسیکی باڵای سوپای عێراق) کۆبونەوە".
ابو الاء الولائی لە کەناڵی افاقی عێراقی ڕاگەیاندوە "لەگەڵ وەفدی سەربازی حکومەتی هەرێم رێککەوتوین لەسەر وەستاندنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست".
وەلائی ئاماژەی بەوەداوە "لەگەڵ ئەوە وەفدەی هەریمی کوردستان لەسەر سنورەکانی ساڵی ٢٠٠٣ رێککەوتوین و دەبێت هەردوولا پابەندنی گەڕانەوە بۆ ئەوە سنورانە بین و سنورەکان پێشێل نەکەین".
هاوکات هەر ئەمڕۆش حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق "بڕیاری ڕاگرتنی شەڕی دا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".
ابو آلاء الولائي ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سيد الشهداء، باس لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دەکات لەگەڵ رۆژ نووری شاوێس و شاندەکە.
ابو آلاء وەک خۆی دەڵێت کە لە دوو دانیشتنی رێککەوتنەکان بەشدار بووە "شاندەکە داوای پێنج رۆژیان کرد تا کەرستە و پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بگوازنەوە، بەڵام ئێمە بەوە رازی نەبووین بۆیە هەمان رۆژ کشانەوە و، ئەوان داوای زەمانەتی پابەندبوونی حکومەتی عێراقیان بە رێککەوتنەکە دەکرد بەوەی هێزی عێراق نەچێتە هەولێر".
وەک لە وێنەی رێککەوتنی نێوان "پێشمەرگە" و هێزە عێراقییەکان دەردەکەوێت، ئەو شاندەی بەناوی هێزەکانی "پێشمەرگەی کوردستان" رێککەوتنەکەیان کردووە شاندێکی حیزبین و رۆژ نووری شاوێس کە هیچ پێگەیەکی سەربازی نییە رۆڵی سەرەکی تیادا بینیوە.
پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی لە ١٦ و ١٧ی ئۆکتۆبەر بە رێککەوتن لە هەموو ناوچە کوردستانییە جێناکۆکەکان کشانەوە. دواتر یەکتریان بە خیانەت تۆمەتبار کرد و هۆکاری شکستەکەیان خستە ئەستۆی یەکتری.
بەڵام ئەم دوو هێزە سیاسی و سەربازییە هاوشانی لوت بەرزی سیاسی و ئازایەتییان لە دژ خەڵکی کوردستان، ئاسان و خێرا سازشی بێ بەرنامە و بێ دەسکەوت لەبەرامبەر بەغداد ئەنجام دەدەن.
بۆیە "سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆم" یان کاتێک راگەیاند کە حکومەتی هەرێم هیچ کارتێکی بەدەستەوە نەمابوو بۆ دانووستان، نەوت و خاک و خەڵکیشیان لە دەستدابوو.
بۆ زانیاری وەرگرتن لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، گوێبیستی گفتوگۆ رۆژنامەوانییەکەی ئەبوو ئالاء بن لە کەناڵی افاق.
هەر بۆ زانیاریتان، هێزە عێراقییەکان هەر بە کردەیی وەستانەوە لە لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم و لێسەندنەوەی خاک و نەوت نەوەستاون لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم. بەڵکو هەڵمەتی #لانفاوض_مسعود یان دەست پێکردووە، بۆیە پێویستە ئەم هێزە کوردستان فرۆشانە لەوە تێبگەن، وەک ئەوەی بۆ حوکمڕانی ناوخۆی کوردستان بەکەڵک نەهاتوون و نایەن، لە دانووستانەکانیش بەبێ سازش و قوماری زیاتر خوێندنەوەیان بۆناکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە