پەرلەمانتارێکی فراکسۆن گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ناورۆکی رێککەوتنێکی نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری دەستکەوتووەو بەپێی ئەو رێککەوتنە "هێزە عیراقییەکان دەگەڕێنەوە ناوچە دابڕاوەکان، لەبەرامبەردا ئیدارەی هاوبەش لەکەرکوک پێکدەهێنرێت و سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە دەکرێنە هەرێمێکی سەربەخۆ."
مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەمشەو رایگەیاند "لە ماوەی رابردوو دوای پرۆسەی ریفراندۆم وە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حیدر عبادی و نێوان گێڕی قاسم سلێمانی رێکەوتنێکی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری ئیمزاکراوە کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەکی نادیار. خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە لە بیرۆکەیەکی فەرەنسیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو ھەرێم بۆ ئەوەی کورد بیر لە مافی چارەی خۆنووسین نەکاتەوە لە ئایندەی نزیک."
لەلێدوانێکدا مەسعود حەیدەر بە خەندان-ی رایگەیاند ئەو دڵنیاییە لە راست و دروستیی ئەو رێککەوتنە، بەڵام رەتی کردەوە چۆنیەتی دەستکەوتنی ناوەرۆکی ئەو رێککەوتنە ئاشکرا بکات.
بەپێی ئەو ئەندام پەرلەمانە، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتوون:
١- گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ
٢- تەسلیم کردنی ١٧ یەکەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی کرکوک) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای ١١ یەکەی ئیداری تریش دەکات کە پاش ٢٠٠٣ ھەرێم ئیدارەی ئەدات. کۆی گشتی دەبێتە ٢٨ یەکەی ئیداری.

٣- ناوەندی کەرکوک ئیدارەی ھاوبەش دەبێت، ١٥ گەڕەکی کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە ئەدرێت و ٢٥ گەڕەکی تری پێکھاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.
٤- جێگا ستراتیجییەکانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادی بەرێوەدەبرێت، معسکر کەیوان و فرۆکەخانەو بیرە نەوتەکانی کەرکوک.
٥- کردنەوەوی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتی.
٦- پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادیەوە.
٧- پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بە پێ ی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.
٨- درووستکردنی ھەرێمی ھەلەبجە- سلێمانی- کرکوک
٩- تەشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم ھەرێمە نوێ یە.
ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە ھەردوولا واژوویان کردوە، ئەوەی جێگەی تێبینی یە بەرێز عامری سەرکردەی حەشدەو سیفەتی فەرمی نییە لە حکومەتی ئیتحادی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە