دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 28 أكتوبر 2017

نامەیەکی ئارام ئەحمەد بۆ عەبادی لە میدیا عێراقیەکان دەنگدەداتەوە

نوسەرو رەخنەگر ئارام ئەحمەد لە هۆلەندا دەژی نامەیەک بۆ حەیدەر عەبادی دەنێرێت و دەلێت یەکیتی و پارتی نوسەر و رەخنەگرەکان دەکوژن و ئەوانەی رەخنە دەگرن ناتوانن بگەڕێنەوە نیشتیامنی خۆیان چونکە هەڕەشەیان لەسەرە.

ئەمەش دوای ئەوە هات ئارام ئەحمەد شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاو کردەوەو رەخنەی لە بزوتنەوەی گۆڕان گرت کە رابەرایەتی نارەزایەتی خەڵکی ناکات. هەروەها داوای کرد گۆران و ئەو لایەنانای کە پشتگیری ریفراندۆمیان نەکردوە بچنە بەغدا بۆ ئەوەی مووچی خەڵکی وەرگرن.

ئارام ئەحمەد وتی ئەگەر گۆران ئەو کارە نەکات ئەوە هانی خەڵکی دەدای گردەکە بەرد باران بکەن و خۆی دەچێت داوای مافی خەڵکی لە حەیدەر عەبادی دەکات.

نامەیەکی کراوە بە زمانی عەرەبی بۆ حەیدەر عەبادی

بۆ بەڕیز/دکتۆر حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بۆ /سەرۆکی پەرلەمان و هەموو ئەندامانی پەرلەمانی عێراق
بەڕێزان:
ماوەی بیست و شەش سالە خەلکی کوردوستان لەژێر لولەی چەکی پارتیو یەکێتیدا دەناڵینن،تەواوی ئازادیەکانیان،مافە فەردیەکانیان لێزەوت کراوەو بە ئاشکراسەروەت سامانیان ئەدزرێتو دەچێتە گیرفانی بنەمالەی بارزانی وچەند کەس لە سەرانی پارتی و یەکێتی.
ئازادی چاپەمەنی،نوسین کاری ڕۆژنامەگەری،ئەوەی بە قازانجی خۆیان نەبێت قەدەغەی دەکەن و تا بە ئێستا چەندین رۆژنامەنووس تەنها لەسەر نوسینەکانیان تیرۆر کراون،وەک سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان وکاوە گەرمیان و وەدا حسین و دەیانیتر.

من کە ناو لە خوارەوە هاتوە،وەک نوسەرو شاعیرو ڕەخنەگرێک لە کۆی ئەم دەسەلاتە،تەنها لەسەر نوسین و ڕەخنەکانم بیست و سێ ساڵە گەڕانەوەم بۆ زێدی خۆم،بۆ ناو کەس وکارم لێقەدەغە کراوە،ئەگەر تەواوی ناوچەکە بگەڕێی،هەتا خراپترین و دیکتاتۆرترین دەسەلات بەوجۆرە نوسەرو شاعیران و ڕەخنەگرانی گەلەکەی خۆی وەدەرنانێت و گەڕانەوەی بۆ ناو بنەمالەو کەس وکاری قەدەغە ناکات.

من هیچ داواکاریەکم لە ئێوەی بەڕێز نیە،تەنها ئەمەوێت بزانن ئێمە،قەڵەمی ئازاد چۆن بەدەستی بنەماڵەی بارزانیو سەرانی یەکێتی ئەچەوسێنەوەو هەموو بوونێکمان تەنها لەسەر ڕەخنە قەدەغەکراوە،تەنانەت گەیشتۆتە ئەوەی تەمەنێک زێدی باوباپیرانمان نەبینیوە.
لەگەڵ ڕێزی
ئارام ئەحمەد
لاهای
28/10/2017

دولة رئيس الوزراء العراقي د.حيدر العبادي المحترم..
دولة رئيس مجلس النواب العراقي د.سليم الجبوري المحترم...
السادة والسيدات اعضاء مجلس النواب العراقي المحترمين...
مرت 26 سنة وشعب كوردستان يعانون من جبروت وسطوة الحزب الديمقراطي والاتحاد الوطني، حيث سلبوا منهم حريتهم وكافة حقوقهم الفردية وتم سرقة ثرواتهم علنا لتكون في جيوب عائلة البرزاني واشخاص من رؤوساء وقادة الحزب الديمقراطي والاتحاد الوطني.
كما يتم منع حرية الكتابة والعمل الصحفي مما يخالف مصالحهم، حيث تم اغتيال عدد من الصحفيين بسبب كتاباتهم مثل سوران مامه حمه وسردشت عثمان وكاوه كرمياني و وداد حسين وعشرات اخرى.
اني الكاتب والشاعر والناقد لسلطة الاقليم والذي ورد اسمي ادناه، منعت من العودة الى ارض وطني واهلي لمدة 23 سنة الماضية، واذا تبحث في المنطقة وفي ظل اسوء سلطة وحكومة فلا تجد تعاملا اسوء مما تقوم به هذه الحكومة بمنع الكتاب والشعراء والناقدين من شعبه بعودتهم الى اهلهم.
انني لا اطلب شيئا منكم، ولكنني اريد منكم فقط معرفة انه كيف يتم اضطهاد الاقلام الحرة من قبل عائلة البرزاني وقادة الاتحاد الوطني، ومنعنا من الوجود، ووصل الامر الى حرماننا من زيارة وطننا مدة عمر.
مع شكرنا وتقديرنا..
ارام احمد
لاهای
28/10/2017
...............





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم