وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیێنێت "بۆ رێکخستنی شێوازی دەوام لە هەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت".
لە ئاگادارییەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە 5-10-2017 بڵاوکراوەتەوە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت "ئەو وانانەی لە رۆژی شەممەدان پێوستە لە خشتەی رۆژەکانی دیکەدا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەک وانەکانی رۆژی شەممە بفەوتێن و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە رێکخستنی خشتەکە تاوەکو هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە رووداوی راگەیاند "ئەو بڕیارە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتی مامۆستایانەوە نییە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە