د.یوسف بۆ بارزانی: وازهێنانت له‌پۆسته‌كه‌ت گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به‌گه‌ل
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و داوای لێده‌كات، گه‌وره‌ترین خزمه‌ت كه بارزانی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی بیكات، گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی و وازهێنانه له‌پۆسته‌كه‌ی، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك نه‌وه‌كانی پێشوو، ڕوبه‌ڕوی نسكۆیه‌كی تاڵكرانه‌وه له‌لایه‌ن هه‌مان چینی سیاسی نا به‌رپرس و ناكارامه".
له‌په‌یامێكدا د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی پارتی و مه‌سعود بارزانی ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
"ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕوبه‌ڕوی نسكۆ كرانه‌وه"
له‌ده‌ستپێكی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه، "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك نه‌وه‌كانی پێشوو، ڕوبه‌ڕوی نسكۆیه‌كی تاڵكرانه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌مان چینی سیاسی نا به‌رپرس و ناكارامه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی ڕۆژێكی تراژیدیه بۆ هه‌موو كوردستانیان، نه‌ك ته‌نها له‌باشور، به‌ڵكو له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش كه هیوایه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌زمونی ئێمه هه‌ڵچنی بوو".
" ئه‌م ڕۆژه، وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیاربوو"
د.یوسف محه‌مه‌د ئاماژه به‌دوایین پێشهاته‌كان ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "نابێت ته‌نها خه‌مناك و دڵته‌نگ بین، چونكه ڕۆژی له‌مجۆره له‌مێژوی هه‌موو گه‌لانی جیهاندا بونی هه‌بوه‌و ده‌بێت، به‌ڵام جیامان ده‌كاته‌وه له‌خه‌ڵكانی دیكه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ده‌توانین به‌جۆرێك خۆمان و هۆشیاریمان و واقیعمان بگۆڕین كه جارێكی دیكه نسكۆی وامان به‌سه‌ردانه‌یه‌ته‌وه‌و به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌ستینه‌وه".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت:"ئێستا ئیتر ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌كه، ئایا ئێمه درێژه ده‌ده‌ین به‌هه‌مان مۆدێلی شكستخواردو یان ده‌توانین مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتوی نوێ دروستبكه‌ین، ئه‌م ڕۆژه، وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیاربوو لای هه‌ركه‌سێكی به‌ئاگاو به‌رپرسیارو خاوه‌ن ویژدان، ئێمه‌و خه‌ڵكانی دیكه‌ش ده‌مێكه دژ به‌و بنه‌مایانه‌ین كه ئێمه‌یان به‌م ڕۆژه گه‌یاند".
"سامانی كه‌ركوك تاڵانده‌كرێت"
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا تایبه‌ته به‌كه‌ركوكیه‌كان و ڕاشیگه‌یاندوه، "خه‌ڵكی كه‌ركوكی خێرنه‌دیو، هه‌مومان پێكه‌وه قوربانیی ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی سیاسین كه له‌بری به‌كارهێنانی سامان و خێری وڵات بۆ ده‌وڵه‌تداریی و خۆشگوزه‌رانی و بۆ هێنانه‌ئارای بنه‌ماكانی حوكمڕانییه‌كی سه‌رده‌میانه، سامانی وڵات به‌هه‌ده‌ر ده‌به‌ن و تاڵانی ده‌كه‌ن و بۆ گه‌وره‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاری ده‌به‌ن".
"دونیا ته‌ماشاكاری بێلایه‌نه له‌ئاست په‌لاماردانماندا"
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه به‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه له‌تێكشكاندنی داعش ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌خوێن و قوربانیی هه‌زاران شه‌هیدو بریندار‌و گیانفیدایی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، دونیا بوو به‌دۆستمان، به‌ڵام ئه‌م قوربانیدانه نه‌كرایه بنه‌ما بۆ حوكمدارییه‌كی شه‌رعی و ده‌ستوریی و سه‌رده‌میانه، به‌ڵكو له‌پڕۆژه‌یه‌كی شه‌خسیی سه‌رلێشێواودا به‌ره‌و ئاقارێك برا كه هه‌رزوو هه‌موو ڕه‌نجه‌كانمان وه‌لانران و دونیا بوو به‌ته‌ماشاكه‌رێكی بێلایه‌ن له‌كاتی په‌لاماردانماندا".
په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كات
د.یوسف په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شكستی ئه‌مڕۆمان له‌ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سته‌بژێره حوكمڕانه‌یه كه ده‌زگاو یاسا‌و ڕای خه‌ڵك و سیسته‌م و خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی وه‌لاناو دوای حه‌زو خولیا‌و سه‌ركێشیی شه‌خسی كه‌وت".
ئه‌وه‌شی وتوه ((به‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانی كه به‌شێوه‌ی شه‌رعی و ناشه‌رعی وا بۆ 12 ساڵه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتدیه، بۆیه گه‌وره‌ترین خزمه‌تێك كه بارزانی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی بیكات، گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی و وازهێنانه)).
"پێش ڕیفراندۆم سه‌رده‌مێكی زێڕین هه‌ڵكه‌وت"
به‌بڕوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێش ڕیفراندۆم كورد ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه كێشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تیه‌وه بناسرێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌رفه‌تێكی گرنگ ده‌زانێت له‌مێژوی 100 ساڵی گه‌له‌كه‌مان، "قبوڵنه‌كردنیشی جگه له‌خۆپه‌رستی و بێباكی نه‌بێت به‌رامبه‌ر دۆخی خه‌ڵك، هیچ شتێكی تر نییه".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە