مەلا بەختیار سه‌باره‌ت به‌دانەنانی ئاڵای عیراق له‌كاتی مه‌راسیمی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال، ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ مه‌به‌ستێكی له‌پشته‌وه نه‌بوه".
ده‌شڵێت:"ئه‌و میوانه عه‌ره‌بانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یان به‌جێهێشت، بابه‌تی ئاڵایان زۆر گه‌وره‌كرد، چونكه یه‌كێتیی ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباره‌كانی به‌شی پرۆتۆكۆلی حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌كردوه‌و ئه‌وان كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه".
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر گلکۆی مام جه‌لال ڕایگه‌یاند "نه‌بونی ئاڵای عیراق له‌ڕێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بوه، چونكه ته‌واوی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌لایه‌ن به‌شی پرۆتۆكۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتیكراوه، بەڵام لەئێستادا ئاڵای عیراق له‌سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه‌و له‌پرسه‌كه‌شیدا دانراوه".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی وتیشی "دانان و دانه‌نانی ئاڵای عیراق لای ئێمه گرنگ نییه‌و باشتره ئه‌و پرسه گه‌وره نه‌كرێت، ئه‌وه گرنگه ئایا پابه‌ندی ده‌ستور ده‌بین یان نابین، ئایا ده‌توانین ئه‌م ئه‌زمونه فیدراڵییه به‌ره‌و دیموكراسییه‌كی ڕاسته‌قینه به‌رین یان نا".
ئاماژەی بەوەشدا "ئه‌گه‌ر میدیای شۆڤێنی ئه‌و بابه‌ته‌ی گه‌وره كردبێت، ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین ڕاستی بكه‌ینه‌وه‌و زوش ده‌یسه‌لمێنین ئه‌و ڕه‌خنه نابه‌جێیانه ڕاستنه‌بون".
ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
هەینی 6ی تشرینی یەکەم تەرمەکەی هێنرایەوە سلێمانی و لەگردی دەباشان بەخاک سپێردرا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە