+: ئەگەر پێشمەرگە و سیاسەتوان نەبوویتایە، چ پیشەیەكت هەڵدەبژارد؟
كۆسرەت رەسوڵ: حەزم دەكرد پارێزەر بم، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەكانی خەڵك بكەم.
+: حەزت لە دەنگی چ گۆرانیبێژێكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: تەحسین تەها و حەسەن زیرەك.
+: خولیای چ جۆرە وەرزشێكی، هاندەری چ هەڵبژاردە و یانەیەكی؟
كۆسرەت رەسوڵ: حەزم لە تۆپی پێیە. هاندەری یانەی مانچستەر یونایتدم، ئەویش لەبەر دڵی دەرباز و شاكێو.
+: خۆشترین شوێن بە لای تۆ كوێیە؟
كۆسرەت رەسوڵ: لە كوردستان دۆكان. لە جیهانیش ئیتاڵیا.
+: حەزت لە چ جۆرە خواردنێكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: هەموو جۆرە خواردنێكی كوردەواری دەخۆم.
+: جگە لە مام جەلال، حەز لە نوكتەی كێ دەكەی؟
كۆسرەت رەسوڵ: نوكتەكانی كەمال شاكر.
+: قسەی دڵی خۆت لای كێ دەكەی؟
كۆسرەت رەسوڵ: هەندێ كات قسەی دڵی خۆم لای كەس ناكەم.
+: حەز دەكەی بەناوی باوكی رێناس بانگت بكەن یان ناوێكی دیكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: هیچ جیاوازییەكی نییە بەهەر ناوێك بانگم بكەن.
+: سەختترین ئازار لە ژیانتدا بینیبێتت چییە؟
كۆسرەت رەسوڵ: ئەشكەنجە و ئازاری بەندیخانەی بەعس لە ساڵی 1977.
+: رێبازی كوڕت چ مانایەكی هەیە بۆ تۆ؟
كۆسرەت رەسوڵ: كە بەبیرم دێتەوە دڵم دەسووتێ.
+: چ ئامۆژگارییەك بەردەوام بە بیری منداڵەكانت دەهێنییەوە؟
كۆسرەت رەسول: خزمەتی خەڵك بكەن و بەوەفا بن بۆ كورد، خۆتان دووربگرن لە هەموو شتێك كە كاریگەریی خراپ بكاتە سەر ناوبانگتان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە