دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الثلاثاء، 12 سبتمبر 2017

ئەمەریکا بژاردەیەکی دڵخۆشکەرو بژاردەیەکی مەترسیدار دەخاتە بەردەم هەرێم

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق بە لایەنە سیاسییه‌كان كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئەمەریکا  سێ بژارده‌یان دەخاتە بەردەم، كه‌ بژارده‌ی كۆتایی "مه‌ترسیدار"ه‌.

ئەمەش بژاردەکانن:1- بژارده‌ی یه‌كه‌متان : دواخستنی ریفراندۆمه‌ به‌بێ دانانی كات یان هیچ نه‌بێت تا دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ به‌غدا.

 حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی پشتیوانی له‌م بژارده‌یه‌ ده‌كات و له‌ هه‌مانكاتدا پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری ئه‌مریكا بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

2- بژارده‌ی دووه‌متان:  ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌و ناوچانه‌ی دانی پیادا نراون، به‌بێ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كانی دیكه‌، ئه‌مریكا بێده‌نگ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌هه‌رێم به‌ڵام دان به‌ ئه‌نجامه‌كه‌یدا نانێت.

3-بژارده‌ی سێیه‌م کە نژاردە مەترسیدارەکەیەو ئەم بژاردەیەی ئیستایە کە پارتی جەختی لەسەر دەکاتەوە، ئەویش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان.

بەرپرسانی ئەمەریاکا رایانگەیاندوە کە وه‌ها ریفراندۆمێك لای ئه‌مریكا هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌ و ئەگەر سوپای عیراق یان هەر گروپێکی تر په‌لاماری كه‌ركوك و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان بدات و شەڕ هەڵبگیرسێ ئەوا ئەمەریکا پشتوانی کورد ناکات و دەبێت خۆیان بەرپرسیاریەتیەکە هەلگرن.

ئەمەریکیەکان پێیان وایە ئەو شەڕە ئەگەر روبدات شەڕی گەورەتری لێ دەکەوێتەوە. 

دوێنێش له‌مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌گه‌ڵ له‌دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق‌و كێن گرۆس كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبۆته‌وه‌.
 
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا “باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق به‌وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌دا نیه‌ له‌م كاته‌داو داواده‌كات بۆكاتێكی‌ گونجاوتر دوابخرێت‌”.
 
هاوكات له‌دۆگلاس سیلیمان جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ “واشنتن دان به‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌دا نانێت ئه‌گه‌ر بكرێت.”
باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌وه‌شی به‌وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ “ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌كه‌ركوك به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت هۆی‌ ئاڵۆزی‌ زیاتر.”
 
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایی به‌رده‌وامی‌ وڵاتانی‌ زلهێز به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ هه‌رێم سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌25ی‌ ئه‌م مانگه‌دا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم