سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی به‌غدا، سروه عه‌بدولواحید نه‌چوو بۆ ده‌نگدان و ده‌ڵێت "ده‌نگم نه‌دا".
سروه عه‌بدولواحید له نوسینێكدا دەڵێت: "بایكۆت واته دان پێدا نه‌نان به شه‌رعیه‌تی بارزانی، كه‌واته چۆن برۆم و به‌شداری له ده‌نگدانێكدا بكه‌م كه سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، چۆن بچم و داواكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م كه هه‌ر ئه‌و بوو په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ركرد".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "بۆچی بچم و له‌سه‌ر خواستی كه‌سێك ده‌نگ بده‌م كه رێزی له ده‌نگی زیاترل ه 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد نه‌گرت كه ویستیان شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به ته‌له‌فۆنێك شه‌راكه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زیره‌كانی نارده‌وه ماڵه‌وه".
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان
بۆچی له‌سه‌ر خواستی كه‌سێك ده‌نگ بده‌م، ئه‌و كه‌سه‌ی رێزی له ده‌نگی زیاترله 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد نه‌گرت كه ویستیان شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و به ته‌له‌فۆنێك شه‌راكه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زیره‌كانی نارده‌وه بۆ ماڵه‌وه.
چی به شه‌هیده رۆژنامه‌نوسه‌كان بڵێم كه له سایه‌ی سه‌رۆكێكدا غافڵكوژكران كه بیر له مافی هاوڵاتیانی ناكاته‌وه، چۆن بچمه به‌رده‌می شه‌هیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی كه ته‌نها له‌به‌ر داواكاری بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی پاكتاوكران.
ئه‌گه‌ر دان به‌م ریفراندۆمه‌دا بنێم، ئه‌وا منیش ده‌چمه به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی دزینی داهاتی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
بۆیه بڕیاری باكۆتم دا، هه‌رچه‌نده ناشتوانم بچم بۆ هه‌ولێر و به ئاسانی ده‌نگ بده‌م، چونكه چونه ناو هه‌ولێرم لێ قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌وان رێگه‌مان ناده‌ن بچینه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆمان، ئیتر چ متمانه‌یه‌كیان پێ بكه‌م.
سروه عه‌بدولواحید له نوسینێكدا دەڵێت: "بایكۆت واته دان پێدا نه‌نان به شه‌رعیه‌تی بارزانی، كه‌واته چۆن برۆم و به‌شداری له ده‌نگدانێكدا بكه‌م كه سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، چۆن بچم و داواكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م كه هه‌ر ئه‌و بوو په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ركرد".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "بۆچی بچم و له‌سه‌ر خواستی كه‌سێك ده‌نگ بده‌م كه رێزی له ده‌نگی زیاترل ه 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد نه‌گرت كه ویستیان شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به ته‌له‌فۆنێك شه‌راكه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زیره‌كانی نارده‌وه ماڵه‌وه".ده‌قی نوسینه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان
بایكۆت بۆچی؟
بایكۆت واته دان پێدا نه‌نان به شه‌رعیه‌تی بارزانی، چۆن برۆم و به‌شداری له ده‌نگدانێكدا بكه‌م كه سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، چۆن بچم و داواكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م كه هه‌ر ئه‌و بوو په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ركرد.بۆچی له‌سه‌ر خواستی كه‌سێك ده‌نگ بده‌م، ئه‌و كه‌سه‌ی رێزی له ده‌نگی زیاترله 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد نه‌گرت كه ویستیان شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و به ته‌له‌فۆنێك شه‌راكه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زیره‌كانی نارده‌وه بۆ ماڵه‌وه.
چی به شه‌هیده رۆژنامه‌نوسه‌كان بڵێم كه له سایه‌ی سه‌رۆكێكدا غافڵكوژكران كه بیر له مافی هاوڵاتیانی ناكاته‌وه، چۆن بچمه به‌رده‌می شه‌هیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی كه ته‌نها له‌به‌ر داواكاری بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی پاكتاوكران.
ئه‌گه‌ر دان به‌م ریفراندۆمه‌دا بنێم، ئه‌وا منیش ده‌چمه به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی دزینی داهاتی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
بۆیه بڕیاری باكۆتم دا، هه‌رچه‌نده ناشتوانم بچم بۆ هه‌ولێر و به ئاسانی ده‌نگ بده‌م، چونكه چونه ناو هه‌ولێرم لێ قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌وان رێگه‌مان ناده‌ن بچینه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆمان، ئیتر چ متمانه‌یه‌كیان پێ بكه‌م.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە