جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەو چەکدارانەیان دەستگیر کردووە کە لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەیەکیان لە کەرکووک شەهید کرد و پێنج کەسی دیکەشیان بریندار کرد.ئازاد جەلال ڕەوف، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”تەقەکەرەکانی بەرەی تورکمانی کە لە بارەگاکەیانەوە تەقەیان لە خەڵک کردبوو، لە ئەنجامدا شەھیدێک و پێنج بریندار ھەبوو، سەرجەم ئەو چەکدارە تەقەکەرانە دەستگیر کراون و ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە ئەوانەی ھاتبوون، بێ چەک بوون و ئاڵا و لۆگۆی ڕیفراندۆمیان ھەڵواسیبوو“.
سەرسوڕمانیی خۆیشی لەوە دەربڕی کە لەوە ناگەن بۆچی تەقە کراوە، لە کاتێکدا قوربانییەکان لە بارەگاکەی بەرەی تورکمانی نزیک نەبوونەتەوە و چەکیشیان پێ نەبووە و ”کارێکی خراپیان نەکردووە“. گوتیشی: ”لێکۆڵینەوە دەکرێت و بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە، سزایان دەدرێت، ناکرێت ھەر بارەگایەکی حزبی لە خۆیەوە تەقە لە خەڵکی بکات".
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو دەری دەخات، نابێت جگە لە هێزی پێشمەرگە و هێزە ڕێگەپێدراوەکانی کەرکووک، هیچ هێزێکی دیکە لە شارەکە، ”لەخۆیانەوە فەرمانی تەقەکردن وەربگرن“.
شەهید (ڕائید) کە خەڵکی گوندی (گۆلەمە)ی سەر بە عەشیرەتی (جەباری)یە و شەوی ڕابردوو شەهید کرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە