دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الخميس، 28 سبتمبر 2017

بارزانی نامەیەک بۆ بەغدا دەنێرێت: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نیە

بارزانی لە نامەیەکدا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی ئەیاد عەلاوی دەکات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان.

 نوسینگەی ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق پێنجشەممە، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند "عەلاوی نامەیەکی پشتیوانی لە بارزانییەوە پێگەشتووە سەبارەت بە دەستپێشخەریەکی نیشتیمانی کە دەریبڕیوە بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە کارەسات و فیتنە کە ڕەنگە ڕووبەڕووی ببێتەوە و ئامادەیی نیشانداوە بۆ کرانەوە لەگەڵ دەسپێشخەریەکەدا و هاوکاریکردن لەپیناو جێبەجێکردنیدا".


بەگوێرەی بەیاننامەکەی نوسینگەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بارزانی لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "بانگهێشتەکەتان بۆ گفتوگۆ وەک هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و دوورکەوتنەوە لە شێوازی هەرەشەی بەکارهێنانی هێز و ئینکاری، ئەوەیە کە ئیمەش بە هەمانشێوە داوامانکردووە، بۆ ئەوەیە پشتی پێببەسترێت لەوەتەی کێشە و قەیرانەکان هاتوونەتە ئاراوە، ئێستاش دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم هەمان بژاردەمان هەیە، کە خۆی دەبینێتەوە لە بژاردەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، بەشێوەیەک دووربێت لە خۆدەرخستن و فەرزکردنی ئیرادە".


هەر بەپێی بەیاننامەکە لە بەشێکی تری وەڵامی دەستپێشخەریەکەی عەلاویدا بارزانی وتوویەتی "ئێمە لە دەستپێشخەریەکەتاندا بنەمایەک دەبینین بۆ گەرانەوە بۆ ژیری و هێز بەکارهێنانی وەک سەکۆیەک بۆ ئامادەکردنی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و ئەوانەی دەرەوەش، بۆ ئەوەی بە شوێن چارەسەرێکی دادپەروەرانەدا بگەڕێن بۆ لێتێگەیشتن و لابردنی هەموو بەربەستەکان، کە هەندێک لە بۆسەدان بۆئەوەی هەلەکە بقۆزنەوە کە دۆخەکە بەو شێوە ئاڵۆزە بمێنێتەوە و هەموو ئەو توانایانەش لەناوبەرن کە زەمانەتی خواست و داخوازییەکانی عێراقییەکان دێنێتە دی بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی دیموکراسی لەسەر بنەمانی هاونیشتیمانی بوون کە دامەزراوەکانی تیایدا دڵنیایی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بکەن".


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی عەلاوی لە بەشێکی تری نامەکەیدا بارزانی ڕایگەیاندووە "بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم جەختمانکردووەتەوە لەوەی کە ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەت نییە، بەڵکو ئێمە ئامادەین بۆئەوەی تا دوو ساڵی تر چاوەڕێ بکەین و لە گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانەدا بین، بۆ سەرجەم دۆسییە و کێشەکان بۆئەوەی ببینە دوو هاوبەش لە بنیاتنانی داهاتوو بۆ گەلەکەمان، بێ ئەوەی سیاسەتی ئەمری واقیع بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنین".

بارزانی ووتووشیەتی "لە دەستپێشخەریەکەتاندا بنەمای ئیجابی دەبینین بەتایبەت داواکەتان بۆ ڕاگرتنی زمانی زبرو هەڕەشەو بەکارهێنانی پەرلەمان بۆ دەرکردنی بڕیاری تۆڵەکردنەوە، لەناویشیاندا ڕاگەیاندنی شەڕ بە ناڕاستەوخۆ، کە پێچەوانەی دەستورە، بۆیە ئێمە کراوەیەن بەسەر دەسپێشخەریەکەتاندا و ئامادەی هاوکارین لەگەڵتان".

ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول کە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بوو، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەستپێشخەریەکەی ڕاگەیاند بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا، کە لەناویدا داوای لە بارزانی کرد ئەنجامی ڕیفرادۆمەکەی هەرێم ڕابگرێت لە پێناو دەسپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشیتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەو شێوەیەی کە لە ماددەی ١٤٠ی دەستوردا هاتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم