دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 16 سبتمبر 2017

عەبادی: ئامادەین دەستوەردانی سەربازی بکەین ئگەر ریفراندۆم ئاژاوە درووست بکات

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئامادەیە دەستوەردانی سەربازی بکات، ئەگەر بزانێت ڕیفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی نانەوەی توندوتیژی.

هاوکات لەواکتەوەی کەرکوک بە دەستی پێسمەرگەوەیە تەقینەوە لە کەرکوک بە دەگمەن رویداوە، دوای نزیکەی ٣ ساڵ ئیوارەی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار تەقینەوەیەک لە کەرکوک رویدا.

 عەبادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاندووە "ئەگەر عێراقییەکان ڕووبەڕووی هەڕەشە ببنەوە بە بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی یاسا، ئەوا دەستوەردانی سەربازی دەکەین".

عەبادی ڕایگەیاندووە "ڕیفراندۆم مەترسیە و پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراقە".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە بارزانی ڕایگەیاند، بڕیاری ٧ی حوزەیران بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیاری خەڵکی کوردستانە نەک کەسێک و لە هیچ وڵاتێکی قبوڵ ناکەن بڵێت ڕیفراندۆم ناشەرعییە.

 بارزانی ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمدا لە دهۆک ڕایگەیاند "پەرلەمانى کوردستان بڕیاری ریفراندۆمى داوە  ئیتر هیچ بیانویەکى تر نەماوە بۆ نەیارانمان."

ئاماژەی بەوەش کرد، دەوڵەت و حکومەتى ئێستاى عێراق تائیفى مەزهەبییە و دوورە لە دیموکراسییەوە، پەرلەمانى عێراق فیدڕاڵى نییە و لەدەست کۆمەڵێک شوڤێنیدایە.

هەروەها وتیشی "ئێمە تەهدیدى کەس ناکەین و قەبوڵیش ناکەین کەس تەهدیدمان بکات" و ڕاشیگەیاند، بڕیارى پەرلەمانى کوردستان بڕیارێکى مێژوویی بوو.

بارزانى ڕاشیگەیاند، هەرێمى کوردستان هیچ ئیعتیبارێک بۆ بڕیارەکانى پەرلەمانى عێراق دانانێت، وتیشی ئیرادەى جەماوەر لە هەرچى هێز و چەک و تەقەمەنى هەیە گەورەترە.

ئاماژەی بەوەش کرد، مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٥ بابەتى ریفراندۆمی لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووى ئەمریکا و وڵاتانى دونیا باسکردووە، بەڵام ئێستا هەریەکەو هەڵوێستێکى هەیە.

وتیشی "لە هیچ وڵاتێکی قبوڵ ناکەین بڵێت ڕیفراندۆم ناشەرعییە، چونکە شەرعى بوونى ریفراندۆم تەنها جەماوەرى کوردستان دەتوانێت قسەى لەسەر بکات."

ڕۆژی  ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی بارزانى و نوێنەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا  بەدیلی ڕیفراندۆم خراوەتەڕوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە "بارزانى وتوویەتى ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتى سیاسى کورد باس دەکات و لە ماوەیەکى نزیکدا هەڵوێستى لە بارەوە ڕادەگەیەنن".

دوێنێش بارزانى ڕایگەیاند، ئەو بەدیلە ڕەتدەکەنەوە و ڕیفراندۆم لە کاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت و گوێ لە قسەى یەک کەسیش ناگرێت.

دوابەدواى ئەوەش هەر دوێنێ پەرلەمانى کوردستان لە دواى زیاتر لە ساڵێک و ١٠ مانگ لە پەکخستنى، دانیشتنێکى بە بێ فراکسیۆنەکانى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامى بەڕێوەبرد و لەو دانیشتنەدا بڕیاردرا ڕیفراندۆم لەکاتى خۆیدا بەڕێوە بچێت.

بڕیارە ڕۆژى ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانى کوردستان لە دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە بچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم