سەرۆکى وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، دەستبەسەر داهاتى نەوتدا دەگرین بۆ ئەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەتەواوەتى پێبگرین بۆ ئەوەى داهاتەکەى نەچێتە دەستى گەندەڵکاران.
حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى ئاراستەى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان کرد "بەرگری لە گەلی کورد دەکەین هەروەک چۆن بەرگری لە هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەکەین و ڕێگە نادەین هەرەشە بکرێتە سەریان".
هەروەها وتیشى "ئێوە هاوڵاتی پلە یەکن و ڕێگە نادەین هیچ زەرەرێکتان بەرکەوێت و وە پارچە نانتان لەگەڵ دابەش دەکەین".
عەبادی ئەوەشى وتووە "کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی نەوت لە هەرێمی کورستاندا لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە لە سەرانسەری هەرێمدا بۆ ئەوەی ئەو پارانە نەچێتە گیرفانی کەندەڵکاران".
هەروەها دەشڵێت "عێراق ماف و دەسکەوتەکانی هەموو هاوڵاتیان دەپارێزێت، بە هاوڵاتیانی کوردستانیشەوە، و هەر بڕیارێک دەربچێت ڕەچاوی گەلی کورد دەکرێت وە ڕێگە نادرێ هەڕەشە بکرێتە سەریان".
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى وت "کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییە زەوی و ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ برسیکردن و ڕێگریکردن لە هاتن و چوونی شتومەک و گەمارۆ خستنە سەر هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستاندا نییە وەک هەندێک لە سیاسەتمەدارانی هەرێمی کوردستان هەوڵی بانگەشەی بۆ دەکەن".
عەبادى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەمە تەنها بۆ چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکرنی هاتوچۆی شتوومەک و کەسەکانە لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵ و دەزگا چاودێرییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، بەهەمان ئەو شێوەیەی لە هەموو ناوچە سنووریەکانی عێراقدا هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و هەناردەکرنی نایاسایی.
بەیانى ڕۆژى ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ بنکەکانى دەنگدانى ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕووى دەنگدەراندا کرایەوە، سەرەڕاى فشارى وڵاتان، بەڵام ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم سووربوو لەسەر ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لەکاتى خۆیدا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بی کەمووکوڕی نەبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش توانرا بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنرێت وهاوڵاتیان لە ٩٢.٧٣% بە بەڵێ و لە٧.٢٧% بە نەخێر دەنگیان داوە.
لەدواى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمیش ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوری لە دژی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پابەندکرد، بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و فەرمانکردن بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە بڵاوکردنەوەیان لە شاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.
هەروەها حکومەتەکانى تورکیا و ئێران هێزیان لەسەر سنوورى هەرێمى کوردستان کۆکردووەتەوە و مانۆڕى سەربازییان ئەنجامداوە و تا ئێستا دروستبوونى ئەو بارگرژییانە بەردەوامییان هەیە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە