دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 30 سبتمبر 2017

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بۆ عەلی باپیرو عومەری سەید عەلی: سیاسەت بەلنگە لەرزە ناکرێ

ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەسەر  دەنگدانی "بەڵێ"ی هەریەکە لە عەلی باپیرو عومەری سەید عەلی نووسینێکی بڵاو کردۆتەوە لە ژێر ناونیشانی "چەواشەکاری جیاوازی (بەڵێ)کانی ڕیفراندۆم!؟"

هەروەها پێیان دەڵێت سیاسەت بە "دووفاقی" و "لنگەلەرزە" ناکرێت.


لەگەڵ ئەوەشدا رەخنە لە هەردو فراکسیۆنی گۆران و کۆمەڵ دەگرێت کە ل پەرلەمانی کوردستان دەوام ناکەن.


       
      دەقی نوسینەکە:
چەواشەکاری جیاوازی (بەڵێ)کانی ڕیفراندۆم!؟
بەڵێ هەر بەڵێ یە بۆ ڕیفراندۆم,ئەوانەی لە 7/6ەوە ووتیان بەڵێ لەگەڵ ئەوانەی لە کۆتاسات تەنانەت لەسەر سندوقی دەنگدان ووتیان بەڵێ هیچ جیاوازیان نیە.
ئەوانەی لەسەرەتاوە بەڵێیان کرد ئەوانیش تێبینی وسەرنجی خۆیان هەموو کات لەکۆبونەوەکان,لە ڕاگەیاندنەکان ,دیبەیتەکان ,خستەڕوو کەئەم پرۆسە زەمینە سازی بۆنەکراوە وپێداویستی سیاسی وکۆمەڵایەتی ویاسایی دەوێت.
گەر تۆ بڕوات بەپرۆسەکە نیە ونەخێریت,پیاوانە لەسەر قسەی خۆت سوور بە,گەر متمانەت بە خۆت هەبێت,بۆلەتۆمەتی بەرامبەر دەترسیت,حافزی شیرازی ووتەنی ئەوەی پاک بێت باکی لە لێپرسینەوە نیە.
سیاسەت بەلنگە لەرزە ناکرێ.سیاسەت بەرچاو ڕوونی وخوێندنەوەی واقعی دەوێ.
سیاسەت بەدوو فاقی ناکرێت بەپەرلەمانتاری عێراق دەڵێی بڕۆ نەوە دیفاع لەکورد بکەن,دەی پەرلەمانتاری کوردستانیش شوێنی بەرگری کردن لەخەڵك هۆڵی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمانە,هەرچەندە دونیایەک سەرنج لەچۆنیەتی وشێوازی کاراکردنەوە هەیە,بەڵام پەرلەمانی نیوە ناچڵ باشترە لەبێ پەرلەمانی وەک چۆن هەڵبژاردنی کەموکوڕ باشترە لە نەبوونی هەڵبژاردن.
چەواشەکاری بەری کورتە,ڕکابەری بەچەواشەکاری ناکرێت هاوڕێ یان وئازیزان.
ئەبوبەکر هەڵەدنی 29/9/2017

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم