هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کامێرامانێکی ڕۆژنیوز-یان دەستگیرکرد و هەردوو کامێرای ڤیدیۆ و فۆتۆ-شیان لە تیمی ڕۆژنیوز سەند
ئەمرۆ کاتژمێر ١١:٠٠ تیمی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنیوز بەمەستی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانێک، کە بڕیاربوو دژ بە هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی بەڕێوەبچێت چوونە شەقامی سالم، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەردوو کامێرای ڤیدیۆ و فۆتۆ-یان لە تیمەکە سەند و (محەمەد وەلی)کامێرامانیشیان دەستگیرد و بردیان بۆ بنکەی ئاسایشی رزگاری.
ڕێزان محەمەد، پەیامنێری ڕۆژنیوز وتی: هێزە ئەمنییەکان محەمەد و ژمارەیەکی دیکە لە ڕۆژنامەنووسان و دوو چالاکوانی مەدەنیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ بنکەی ئاسایشی ڕزگاریی.
بریارە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە یاریگای سلێمانی بانگەشە بۆ ریفراندۆمی باشوری کوردستان بکات، لەبەرامبەر ئەوەش-دا بەرەی خەڵک و ژمارەیەک لە چالاکوانان وەک ناڕەزایی دەیانویست خۆپیشاندانیک لە شەقامی سالم ئەنجام بدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەکە کرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە