حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ئیدانه ده‌كات و داواش له توركیا ده‌كات ئه‌و جۆره بۆردومانانه بوه‌ستێنیت.له به‌شێكیدا هاتووه"ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان، داواش له توركیا ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره بۆردومانانه بوه‌ستێنێت و زیان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت".
ئه‌مه خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-
ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بادینان و له ناوچه‌ی نێروه ڕێكان به خه‌ستی چه‌ند شوێنێكیان بۆردومان كرد و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی ناوچه‌كه شه‌هید بوون.
له كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیانه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژانه‌یان چوبوونه سه‌ر ڕه‌ز و باغه‌كانیان، به به‌هانه‌ی بوونی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و شوێنه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جه‌نگیی توركیاوه بۆردومان كران و به‌داخه‌وه زۆربه‌یان شه‌هید بوون.
ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان، داواش له توركیا ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره بۆردومانانه بوه‌ستێنێت و زیان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
20/9/2017
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە