دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الجمعة، 29 سبتمبر 2017

حكومەتی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەکات پەیامەكەی سیستانی بە هەند وەربگرێت

sharpress.netوتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت ئەوان پێشوازی لە وتەكانی مەرجەعیەتی شیعە دەكەن‌و داواش لە هەرێمی كوردستان دەكات پابەندی بێت.

ئەمرۆ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێم كردوەو تیایدا چەند داواكارییەكی ئاراستەی هەردوولا كردوە.

سیستانی  رایگەیاندوە كە بەوەی نابێت لایەنەكان جگە لەبژاردەی گفتوگۆ هیچ بژاردەیەكی تر بگرنە بەر، چونكە پشێوی ئاڵۆزی لەناوچەكە دروستدەبێت، هاوكات داواشی لەبەرپرسانی هەرێم‌و عێراقیش كرد بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بكەن.

سەبارەت بە پەیامەكەی عەلی سیستانی سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە شارپرێسی راگەیاند"حكومەتی عێراق بەگرنگییەوە سەیری پەیامەكەی ئایەتوڵا سیستانی دەكات‌و رەچاوی ئامۆژگارییەكانی دەكات، پەیامەكە بۆ هەردوولایەو بۆ جێبەجێكردنی دەستور‌و گفتوگۆكردنە لەسەر كێشەكان".

وتەبێژی حكومەتی عێراق جەختیكردەوە حكومەتی فیدراڵی پێشوازی لە پەیامەكەی سیستانی دەكەن‌و داواش لە هەرێمی كوردستان پەیامەكەی سیستانی بە هەند وەربگرێت.

لەبەشێكی تری وتەكانیشدا حەدیسی جەختیكردەوە حكومەتی عێراق جدییە لە جێبەجێكردنی دەستور لەسەرجەم عێراق‌و بەهەرێمی كوردستانیشەوە، رونیشیكردەوە كە سیستانیش هەمان داواكاری هەیە بۆ جێبەجێكردنی دەستور.

ناوبراو دڵنیایی دەداتە خەڵكی هەرێمی كوردستان كە حكومەتی ناوەند هیچ سزاو گەمارۆییەك ناخاتە سەر خەڵكی كوردستان‌و بەوتەی خۆی تەنیا هەنگاوە دەستورییەكان بەسەر هەرێمدا جێبەجێ دەكەن.

وتەبێژی حكومەتی عێراق هەڵوێستی هەندێك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیشی رەتكردەوە كە باس لە سزادانی بە كۆمەڵی خەڵكی كوردستان دەكەن لەلایەن بەغداوەو رایگەیاند" هەندێك دەنگ دەبیستین كە گوایە حكومەتی عێراق سزای خەڵكی كوردستان دەدات ئێمە ئەوە بەتەواوی رەتدەكەینەوەو هیچ سزایەك لەدژی گەلی كورد كە بەشێكی سەرەكیە لە گەلی عێراق لە ئارادا نییە، بەڵكو تەنیا وتومانە دەستور جێبەجێ دەكەین".

لەچەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق چەند كاردانەوەیەكی لەدژی هەرێمی كوردستان راگەیاندوە لەوانە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم