دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

الاثنين، 25 سبتمبر 2017

جوڵانەوەی نەخێر: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بێلایەنی خۆی لەدەستداوە

جوڵانەوەی نەخێر: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بێلایەنی خۆی لەدەستداوە
جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە ناوەندە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکات ئەنجامی ڕیفراندۆم ڕەتبکەنەوە و دەشڵێت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بێلایەنی خۆی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەی نەخێر ئاماژە بەوە دەکات، ڕێگرییان لێکراوە بۆ چاودێری سندوقەکانی دەنگدان و کۆمسیۆن دەستی دەستی پێکردوون.

دەشڵێت، لە سەرەتای راگەیاندنی ریفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلولەوە، ھەڵمەتێکی سیستەماتیك و رێکخراو لە دژی بەرەی (نەخێر) و ھەڕەشە و فشار لە دژی لایەنگر و پشتیوانەکانی بەڕێوەچوو.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، دواجار بێلایەنی خۆیان لەدەست دا و بەشدارییان کرد لەو فشار و تەنگپێھەڵچنینە سیستەماتیکەی خرایە سەر بەرەی (نەخێر) و بەم کارەشیان ئەم ریفراندۆمەیان بە تەزویر و پێشێلکاری فراوان بێمانا و بێبایەخ کرد."

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا:

رێگری لە جوڵانەوەی نەخێر دەکرێت چاودێری سندوقەکای دەنگدان بکات

ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ریفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلول لە لایەن کۆمەڵێك حیزبی سیاسی لە دەرەوەی دامودەزگا شەرعی و دیموکراتییەکان و بێ ھیچ پاڵپشتییەکی یاسایی، لە رۆژانی سەرەتای پرۆسەکەوە بەرەی (بەڵێ) بە پێشێلکاری یاسا و رێنماییە پەیوەندیدارەکان دەستیان پێکرد. بە درێژایی رۆژانی بانگەشە جگە لەوەی بەرەی (بەڵێ) ھەمو دەزگاکانی راگەیاندن و ناوەندە حکومی و دەوڵەتیەکانیان خستە خزمەتی بانگەشەکانی خۆیان، ھەڵمەتێکی سیستەماتیك و رێکخراو لە دژی بەرەی (نەخێر) و ھەڕەشە و فشار لە دژی لایەنگر و پشتیوانەکانی بەڕێوە چو. بە ئاشکرا ئەندامانى ئەنجومەنى جوڵانەوەکەمان رووبەڕووى پێشێلکارى بونەوە بەدەرکردن و گەڕان بە دوایاندا و فشار خستنە سەریان. هەروەها بە درێژایی ماوەی بانگەشە نەك رێگری کرا لە بڵاو کردنەوەی بانگەشەی بەرەی (نەخێر) و و بە هیچ شێوەیەک دەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان تەنانەت رێیان نەدەدا لە هۆڵێکدا سیمینارێک ساز بکەین لە شارەکانی هەولێر و دهۆک , وە یەک جار یاریگای سلێمانیمان بە کار هێنا بۆ بانگەشە , بەڵام پێش بانگەشە حکومەت هاوڵاتیانی ئاگادار کردەوە کە سەردانی یایگاکە نەکەن و ئەوان نایپارێزن و هەرچی رویدا هاوڵاتیان خۆیان بەرپرسن ,  هەروەها تەنھا کەناڵی سەربەخۆ و بێلایەن (ئێن ئار تی) کە ریکلامی بانگەشەی بەرەی (نەخێر) ی بڵاو دەکردەوە چەندان جار و بە شێوازی جیا جیا سزا دراوە و دوایینیان دوێنێ شەو (واتە ٨ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ریفراندۆم دیسانەوە حکومەتی هەرێم پەخشی کەناڵەکەی راگرت لە سیستەمی ناوخۆ ).

لە ھەموو ئەوانە مەترسیدارتر، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، دواجار بێلایەنی خۆیان لەدەست دا و بەشدارییان کرد لەو فشار و تەنگپێھەڵچنینە سیستەماتیکەی خرایە سەر بەرەی (نەخێر) و بە داخەوە لە ڕێگەی دەستی دەستی پێکردن و میکانیزمی جیا جیا فرسەتیان نەدا چاودێرانی بەرەی (نەخێر) لە ناوەندەکانی دەنگدان چاودێری پرۆسەکە بکەن و رێگری لە تەزویر و پێشێلکاری بکەن , بەم کارەیشیان ئەم ریفراندۆمەیان بە تەزویر و پێشێلکاری فراوان بێمانا و بێبایەخ کرد .

لێرەوە، سەرەڕای سوپاسی زۆرمان بۆ خەڵکی کوردستان و پشتیوانە ئازاکانی بەرەی (نەخێر) لە نواندنی ئازایەتی و ئیرادەی بێوێنە، بەھۆی پێشێلکردنی ھەمو بنەما و ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی دەنگدانی ئازاد و ڕەوا، بانگەوازی ناوەندە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە  ئەنجامەکانی ئەم ریفراندۆمە گاڵتەجارییە رەتبکەنەوە لەبەر ئەو هۆکارانەی کە باسمان کرد , کە دیارترینیان رێگریکردنە لە چاودێری جوڵانەوەی نەخێر کە سەردانی بنکەکانی هەڵبژاردن بکەن و هەروەها پێ نەدانی باجی چاودێر بە ئەندامانی جوڵانەوەکە , کە بەم کارەیشیان تەنها لایەن کە چاودێری زیاتر لە ٧٠٠٠ سندوق دەکات خودی رێکخەرانی ریفراندۆمەکەن , بێ ئەوەی هیچ کەسێكی بەرەی نەخێر بونی هەبێت لە چاودێریکردنی بنکە و سندوقەکان .

ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی
جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا

٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم