دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 23 سبتمبر 2017

ئەمڕۆ یەکێتی دواهەڵوێستی لەسەر ریفراندۆم رادەگەیەنێت

بڕیارە سبەی ٢٣ ی ئەیلول مەکتەبی سیاسی یەکێتی یاداشتنامەیەک ئاراستەی بارزانی بکەن ئەگەری بەهێز هەیە پاشەکشە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاندن وا بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یاداشتنامەیەک ئاراستەی بارزانی بکات و ئەگەری زۆرە پاشکەکشە بکات لە پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێدەچێت
ئەم هەڵوێستەی یەکێتی پەیوەندی بەو فشارەوە هەبێت کە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسەر یەکێتیە، بە تایبەتی دوێنێ گەورە بەرپرسی ئێرانی، قاسمی سلێمانی سەردانی سلێمانی کردووەو دوایی چۆتە هەولێر و لەوێ جگە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و بەرپرسانی تری یەکێتی کۆبۆتەوە.

لە کۆبوونەوەی ٧ ی ئەیلولی سەرکردایەتی یەکێتی کە لەسلێمانی سازکرا بڕیاردرا، ئەو حیزبە بەشداری ریفراندۆم بکات بە ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانیشەوە.

بەدرێژای مانگی ئەیلول تەنها چەند ئەندامێکی کەمی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، بەتایبەتی رەفعەت عەبدولآ و ژمارەیەک سەرکردایەتی یەکێتی کە زیاتر بە کەرکوکیەکان ناسراون دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوون لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد ئەو گۆڕانکاریە بنەڕەتییەی شەوی ٢٢ ی ئەیلول بەسەر هەڵوێستی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە، لەو سنورەی تێپەڕاندووە کە هەڵوێست وەرگرتنەکە سروشتی بێت و هەستدەکرێت لە ژێر فشاری ئێراندایە کە سبەی یاداشتێک ئاراستەی بارزانی بکەن، بەتایبەتی ئەو ولآتە  پەیوەندیەکی زۆر توندتوڵی لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتیدا هەیە.

رۆژی ٧ ی ئەیلول لە یەکەم کۆبوونەوەی سەکردایەتی حیزبەکاندا کە دوای ناوزەد کرا بە لیژنەی بالآی ریفراندۆم، لە کاتی گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆم کۆسرەت رەسوڵ بە بارزانی راگەیاندبوو "ئەگەر هەر خۆشمبم لەگەڵت دەمێنمەوەو ریفراندۆمت لەگەڵ ئەنجام دەدەم". دواتریش مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە ڕای " کاک کۆسرەت رای یەکێتی نیشتمانی کوردستانە"، کاتكیش کە گفتوگۆ لەسەر وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم کرابوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون، باسیان لەوە کردبوو کە ئەوان لە ٢٣ ی ئەیلولدا ئامادە دەبن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، سەعدی پیرەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندبوو کە لە ٢٥ ی ئەیلولدا با ریفراندۆم ئەنجام دەدەین و بەوەش بەرواری ریفراندۆم خرایە ئەو رۆژەوە".

سەرچاوەکەی سپی پێیوایە ئەم دوو رۆژەی داهاتوو دوو رۆژی زۆر سەخت دەبن لە ژیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی کە هەردووکیان لەسەرەتاوە وەک دوو هێزی سەرەکی بڕیاریان داوە ریفراندۆم لە ٢٥ ی ئەیلولدا ئەنجام بدەن و بەدرێژای سێ مانگە هەرچی توانای مادی و سیاسی و مرۆی هەرێمە بەو رێگایەدا بردوویانە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم