وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە (23)ی ساڵی (2017)ی بڵاوکردەوە. کە تێیدا سوکایەتی تیدایە بە فەرمانبەران.بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، تایبەتە بە سەرمووچە و رێژەی پاشەکەوتی سەرەمووجەی موچەی هەندێک لە فەرمانبەران.
رێنمایەکە لەبارەی سەرەمووجەی سالانەوەیە کە سەرەمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران شەش هەزار دینارە بە دەرمالەکانیانەوە دەگاتە ٩ هەزار دینار. کاتێک فەرمانبەررێک ساڵانە ٩ هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەی بەپێی پاشەکەوت ئەو ٩ هەزارە بۆ هەندێکیان دەبیتە ٣ هەزار دینارو بۆ هەندێک ٤ هەزار دینارو بۆ هەندێکی تریش ٥ هەزار دینار، ئەمەش بەپێی ریژەی ئەو پاشەکەوتەی کە لێێ دبڕێت
لەم رێمایەدا هاتوە کە پاشەکەوت لە ٩ هەزار دینارەکە ناکرێت و هەموویان پێ دەدرێت
لە رێنمایەکەدا زمانێکی سەقەت و بەشارەزایانە بەکر هاتوە ئەگەر کەسێک زۆر شارەزایی ژمێرایاری نەبێت لێی تێناگات
لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە حاڵەتی جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوت کردنی مووچە، هەندێک لە فەرمانبەران لە کاتی وەرگرتنی سەرمووچەی ساڵانەیان، ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەیان دەگۆڕێت و زیاتر دەبێت، بۆیە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی موچەیان هەروەکو خۆێ بمێنێتەوە و زیاد نەکرێت، واتە لەسەر بنەمای ڕێژەی پاشەکەوتی پێش پێدانی سەرمووچە، مووچەکەیان خەرج بکرێت.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، ئەم ڕێنماییە لە 2017/8/1ەوە جێبەجێ دەکرێت و تەنها ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە سەرمووچەی ساڵی 2017ەیان پێ دراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە