ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، یەکێک لەوانەی کە هێرشیان کردە سەر مەلا سامان کە تۆمەتباری سەرەکییە، پاسەوانی زێرەڤانییە و لە ئێستادا هەڵاتووە بۆ هەولێر. قایماقمی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تۆمەتبارەکە پاسەوانی یەکێک لە بارەگا حزبییەکانە لە چەمچەماڵ و دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە بۆ کەرکوک و لەوێشەوە بۆ هەولێر.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تۆمەتبارە لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و داواش لە بەرپرسانی هەولێر دەکات ڕادەستی چەمچەماڵ بکرێتەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت. پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی ئابی ڕابردوو، لە بەردەم مزگەوتدا لە چەمچەماڵ پێنج کەس هێرشیان کردە سەر مەلا سامان و برینداریان کرد، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە. دوای ڕووداوەکە سامان سەنگاوی وتی، بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستەکانی و داواشی لە مامۆستایانی ئاینی کرد کە لە سوکایەتیکردن پێیان بێدەنگ نەبن.
ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە چەند ڕۆژێک پێشتر سامان سەنگاوی پشتگیریى خۆى بۆ جوڵانەوەى نەخێر لە ئێستادا دەربڕى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە